وته‌بێژی كازمی: به‌مزوانه وه‌فدی هه‌رێم بۆ دانوستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا
05:52 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لاڵ، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، به‌مزوانه وه‌فدی هه‌رێم بۆ درێژه‌دان به دانوستانه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌لاڵ، وتەبێژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق جگە لە پەنابردن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی چڕ‌وپڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان نێوانیان هیچ رێگەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نیە و تائێستاش هەردولا پابەندن بە چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە رێگەی دەستور، لەسەر ئەو بنەمایەش بەمزوانە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە.
پێشتریش خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد، له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا پێش جه‌ژن رایگه‌یاند، كه له به‌غداوه په‌یامێكی دڵخۆشكه‌رییان بۆ هاتوه و دوای جه‌ژن سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان.
شوانی په‌یامه‌كه‌ی به‌غدای به دڵخۆشكه‌ر وه‌سفكرد بۆ نزیكبونه‌وه و گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن.
لای خۆیه‌وه ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە بەغدا رایگەیاند، هەردو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ تەنها لە رێگەی دەستور و بە گفتوگۆ دەتوانن کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەن، لەو پێناوەشدا جەخت لە چڕکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵواسراوەکان دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە و هەمو هەوڵەکانیش لە پێناوی گەیشتن بە رێککەوتن دەبن بۆ ئەوەی هەردولا بتوانن مافەکانیان بەدەستبهێنن، لەگەڵ دیاریکردنی خشتەیەکی زەمەنی بۆ رێککەوتنەکان بە گوێرەی رێکارەکان کە لە دەستوردا ئاماژەیان پێکراوە.