توشبون به كۆرۆنا له‌سلێمانی له سفر نزیك ده‌بێته‌وه
09:56 - 03/08/2020
زه‌مه‌ن
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی رۆژ به‌رۆژ كه‌متر ده‌بێته‌وه و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بۆ نیوه كه‌مبۆته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی تردا له سفر نزیك ده‌بێته‌وه.
به‌پێی نوێترین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له پارێزگای سلێمانی ته‌نها 19 كه‌س توشی كۆرۆنا بون، له‌كاتێكدا هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یكه زیاتر بوو له دوو ئه‌وه‌نده، كه 54 توشبو بوو.
ئاماره‌كان له هه‌فته‌ی رابردوودا به‌مشێوه‌یه بوو، ئه‌مڕۆ 19، 2 ی ئاب 33 كه‌س، 1 ی ئاب 23 كه‌س، 31 ی ته‌موز 27 كه‌س، 30 ته‌موز 50 كه‌س، 29 ته‌موز 57 كه‌س و 28 ته‌موز 54 كه‌س.
به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له سلێمانی ته‌نها 263 كه‌س توشی كۆرۆنا بون.