437 کوردستان

زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەوە

03:49 - 03/08/2020

"زەمەن" 

وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوو، لە عێراق و هەرێمى کوردستان، زیاتر لە دوو هەزار توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەوە.


وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى تایبەت بە کۆرۆناى بڵاوکردەوە و بەپێى ئامارەکە، دوو هەزار و ٧٣٥ کەس لە عێراق و هەرێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بوون و ٦٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوو، دوو هەزار و ٢٢٥ توشبووى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان چاکبوونەوە.

بەپێى دوایین ئامارى وەزارەتى تەندروستى، تا ئێستا، ١٣١ هەزار و ٨٨٦ کەس لە عێراق و هەرێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە، ٩٤ هەزار و ١١١ کەس بە رێژەى ٧١.٤% چاکبوونەوە و چوار هەزار و ٩٣٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن