835 جیهان

ئێران دەستگیر کردنی رابەری رێکخراوێکی دژ بە حکوومەتی راگەیاند

04:34 - 01/08/2020

"زەمەن"


وەزارەتی هەواڵگری ئێران دەستگیکردنی رابەری رێکخراوێکی دژ بە حکوومەتی وڵاتەکەی راگەیاند.


وەزارەتی هەواڵگری ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە رابەری رێکخراوی تۆندەر جەمشید شارمەهد کە لە ئەمریکا دەژی، لە ئۆپەراسیۆنێکی وەزارەتەکەدا دەستگیر کراوە.

وەزارەتەکە هیچ وردەکارییەکەی لە چۆنیەتی دەستگیرکردنی شارمەهد و یان شوێنی دەستگیرکردنەکەی بڵاونەکردووەتەوە.

ئەم رێکخراوە کە بە ناوەکانی "تۆندەر" و "ئەنجومەنی شاهەنشای ئێران" ناسراوە، ناوەندەکەی لە ئەمریکایە و بە ئەنجامدانی هێرشێک لە ١٢ی نیسانی ٢٠٠٨ لە شاری شیراز کە بووە هۆی کوژرانی ١٤ کەس و بریندار بوونی ٢١٥ کەسی دیکە و چەندین پەلاماری دیکەی تیرۆریستی تۆمەتبار دەکرێت.

ئەوەش ئاشکرا کردوە کە جەمشید شارمەهد رابەرایەتی رێکخراوەکەی کردووە و لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا-ی ئەمریکا دژ بە حکوومەتی ئێران چالاکی میدیایی ئەنجامداوە.

پێشتریش لە چەند هەواڵێکی راگەیاندنەکانی ئەمریکادا باس لەوە کرابوو کە دەزگای هەواڵگری ئێران هەوڵیداوە ساڵی ٢٠٠٩ شارمەهد لە "لۆس ئانجێلێس" بکوژێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن