پۆمپیۆ: له‌سه‌دا 90ی داهاتی نه‌وتی ئێران كه‌میكردووه‌و سزای نوێ چاوه‌ڕێی ده‌كات
07:23 - 31/07/2020
"زه‌مه‌ن"
مایك پۆمپیۆ ئاشكرای ده‌كات، كه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ن
بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌سه‌دا 90ی داهاتی
نه‌وتی ئێران كه‌میكردووه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه "له‌ماوه‌ی
دوو ساڵدا (2018 تا2020) له‌سه‌دا 90ی داهاتی نه‌وتی ئێران كه بۆ كاری تیرۆریستی
و چه‌كی ناوه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كاری ده‌هێنا، كه‌میكردووه".
هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه، ئه‌مریكا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پڕۆژه
بڕیارێكه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكی چه‌كی سه‌ر ئێران و سه‌پاندنی سزای زیاتر
به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا، به‌تایبه‌تی 22
جۆر ئاسن و ئه‌له‌مینیۆم و...كه له‌بواره‌كانی چه‌كی ناوه‌كی و موشه‌ك به‌كارده‌هێنرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیواخوازه
كه هه‌ر پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مریكا
په‌سه‌ند بكه‌ن و رێگری له باڵاده‌ستی ئێران بكه‌ن له‌ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی كاری
تیرۆر.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، كه به‌ته‌واوه‌تی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و سوپای پاسدارانی ئێران كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
مایك پۆمپیۆ روونیشیكردووه‌ته‌وه "ئێمه وه‌ك تاوانبار سه‌یری ئێران
ده‌كه‌ین نه‌ك وه‌ك قوربانی".