خامنەیی دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا رەتدەکاتەوە
04:48 - 31/07/2020
"زه‌مه‌ن"
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەیی دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا
سەبارەت بە بەرنامە ناوەکی و موشەکییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه‌و داوا لە ئێرانییەکان
ده‌كات بەرهەڵستی فشارەکانی ئەمەریکا بکەن.
ئاژانسی هه‌واڵی
رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، عه‌لی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران
ئایەتوڵا رایگه‌یاندووه "ئامانج لە گه‌مارۆو سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران داڕمانی
ئابوورییەکەمانە. ئامانجیان ئەوەیە سنوورێک بۆ دەسەڵاتەکانمان دابنێن و توانا موشەکی
و ناوەکیەکانمان کپ بکەن."
عه‌لی خامنه‌یی دانووستان لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە بەرنامە ناوەکی و موشەکییه‌كانی
وڵاته‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه‌و داواشی لە ئێرانییەکان كردووه، بەرهەڵستی فشارەکانی
ئەمەریکا بکەن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردووه "پشت
بەستن بە توانا نەتەوەییەکانمان و کەمکردنەوەی پشت بەستنمان بە پارەی نەوت یارمەتیمان
دەدات بەرهەڵستی فشارەکانی ئەمەریکا بکەین."
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕەخنەشی لە وڵاتانی ئەوروپا گرتووه لەسەر
ئەوەی كه شکستیان هێناوە لە پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران
و زلهێزەکانی جیهان.