1393 تەندروستی

بۆچی زۆرجار دوای وەرزش کردن تووشی ئازاری سەر دەبیت؟

12:37 - 31/07/2020

زەمەن-تەندروستی

 پسپۆڕانی بواری تەندروستی رایدەگەیەنن بەهۆی سێ هۆکارەوە، دوای وەرزش کردن کەسەکە تووشی ئازار دەبێت.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین لەزاری پسپۆڕانەوە بڵاویکردەوە، زۆرجار کەسەکان دوای وەرزش کردن تووشی ئازاری سەر ئێشە دەبن و ئەمەش بەهۆی سێ هۆکارەوەیە، لەوانە:-

- بەهۆی کەم خواردنەوەی ئاو جەستەی وشک دەبێتەوەو بەمەش تووشی ئازاری سەر ئێشە دەبێت.
- وەرزش کردن لەبەر دەم خۆرێکی گەرم، تووشی سەر ئێشەت دەکات.
- وەرزشکردنی قورس، چونکە دەبێتەهۆی ئەوەی بڕێکی کەمی ئۆکسجین بچێت بۆ مێشک و بەمەش فشاری خوێن بەرز دەبێتەوەو تووشی سەر ئێشە دەبیت.

پسپۆڕان رێنمایی دەدەن لەوەی پێویستە هەموو کەسێک گرنگی بە ئاو خواردنەوەی زۆر بدات و وەرزشی هێواش بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن