بەرشەلۆنە بە سەركەوتن كۆتایی بەم خولەی وەرزی ئیسپانیا هێنا
08:38 - 19/07/2020
زه‌مه‌ن
یانەی بەرشەلۆنەلە كۆتا یاری خۆیدا لە خولی ئەمساڵی ئیسپانیا، بە ٥ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی دیپۆرتیڤۆی بردەوە.
گۆڵەكانی بەرشەلۆنە مێسی دوو گۆڵ، سوارێز و ئەنسۆ فاتی و نیلسۆن سیمیدۆ تۆمارییان كرد.
بە تۆماركردنی ئەو دوو گۆڵە مێسی ژمارەی گۆڵەكانی كردە ٢٥ گۆڵ لەم وەرزە لە خولەكەدا، بەوەش سێ نە چوار گۆڵ پێش كەریم بەنزیمەی دوەمی گۆڵكارانی خولی ئیسپانی كەوت.
هه‌فته‌ی رابردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دوای بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی ڤیا ریاڵ، بوه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا، ئه‌مشه‌ویش كاتژمێر 10:00 به‌كاتی كوردستان یانه‌ی شاهانه له كۆتا یاری خۆیدا له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا رووبه‌رووی یانه‌ی لیگانس ده‌بێته‌وه.