رێكخه‌ری گۆڕان ره‌خنه له پارتی و یه‌كێتی ده‌گرێت
10:12 - 13/07/2020
"زه‌مه‌ن"
رێكخه‌ری گشتی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت كه له میانی سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای هێزه‌كانی
ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات؛ ره‌خنه‌یان لێ‌گرتوون و به پارتییان وتووه، به‌رپرسی
یه‌كه‌م له‌م دۆخه ئێوه‌ن، به یه‌كێتیشیان وتووه قۆرخكاری بازاڕ‌و گومركتان
كردووه‌و ده‌بێت ده‌ست له‌و سیاسه‌تی به‌رێوه‌بردنه هه‌ڵبگرن.
عومه‌ری سه‌ید
عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رۆژی پێنجشه‌ممه 9ی ته‌مووزی 2020، له میانی
وته‌یه‌كیدا له كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی حیزبه‌كه‌ی كه له تۆمارێكی
ڤیدیۆیدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات. ئەو دۆخەى هاتوەتە ئاراوە خەتاى بزوتنەوەى
گۆڕ‌انى تێدا نییەو چاكسازی گه‌وره‌ش نه‌كراوه.
عومەر سەید عەلى،
له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كات کە پەتاى کۆرۆنا و دابەزینى نرخى نەوت
کاریگەرى لەسەر جیهان دانا و جەخت دەکاتەوە لەوەى کە "کاریگەریەکانى پەتاى کۆرۆنا
ئێمەشى گرتەوە لەکاتێکدا ئێمە خۆمان هیچمان نەبو"، دروستبونى ئەم دۆخە و بێ
کارى و خراپى بژێوى خەڵک خەتاى بزوتنەوەى گۆڕان نەبوە، بەڵکو بزوتنەوەى گۆڕان لەسەر
بنەماى رێککەوتننامەیەک بۆ چاکسازى و دژایەتى گەندەڵى و بەدامەزراوەیى و نیشتیمانیکردنى
دامەزراوەکان چوەتە ئەم کابینەیەى حکومەت.
لەبارەى پڕۆسەى
چاکسازیشەوە، رێکخەرى گشتى گۆڕان ئەوە دەخاتەڕو کە دەیانەوێت لەگەڵ پارتى و یەکێتى
چاکسازى بکەن بۆئەوەش پڕۆژەیان هەیە و چەندین کۆبونەوەیان کردوە و دەڵێت:"ئێمە
بزوتنەوەیەکى سیاسى مەدەنین و باوەڕمان بە ئیسلاحە و تا بارودۆخەکە ئارام بێت دەتوانین
هەنگاوى باشتر بنێین، ئێستاش هەندێک هەنگاوى چاکسازى نراوە، بەڵام پڕۆژە ئەساسى و
گەورەکەى چاکسازى هێشتا دەستى پێنەکردوە".
لەبارەى سەردان
و کۆبونەوەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و باشکردنى بژێوى خەڵک،
عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت: "ئامانجى سەرەکیمان لە
سەردانکردنى لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەبو کە چۆن بتوانین بژێوى خەڵک باش بکەین، لەو
کۆبونەوانەدا لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆن هاوڕامان بون، سوپاسیان دەکەین، بە پارتى و یەکێتیشمان
وتوە دەستتان بەسەر بازاڕ و خاڵەسنوریەکاندا گرتوە و داهاتى ناوخۆ بە رێک و پێکى کۆبکنەوە
دەتوانن موچە بدەن و بژێوى خەڵک مسۆگەر بکەن".
عومه‌ری سه‌ید
عه‌لی ده‌ڵێ" به‌راشكاوی به‌لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتمان وت ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ست
له سیاسه‌تی به‌رێوه‌بردنی رابردوو هه‌ڵبگرن و به خاوێنی بتوانن داهاتی هه‌رێم
هه‌ر له خاڵه سنوریه‌كانه‌وه تا ده‌گاته باجی كۆمپانیاكان و چاكسازی له وه‌به‌رهێنان
و فڕؤكه‌خانه‌كان و داهاته‌كانی تر بكه‌ن، ته‌نانه‌ت نه‌وتیش نه‌فرۆشن ده‌توانن
مووچه‌و بژێوی خه‌ڵك دابینبكه‌ن.
هه‌روه‌ها
وتیشی" به‌پارتیمان وتووه تاكه‌ی ده‌تانه‌وێت ئه‌و دۆخه ئاوا بڕوات؟ پێمان
وتوون ئێوه هێزی یه‌كه‌من، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمتان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و
مسۆگه‌رتان كردووه. راسته په‌رله‌مان سه‌رۆكه‌كه‌ی لای یه‌كێتی یه، به‌ڵام 45
كورسیتان هه‌یه. چیتان بوێت ئه‌توانن تێیپه‌ڕێنن، به‌رپرسی یه‌كه‌م ئێوه‌ن".
هه‌روه‌ها رێكخه‌ری
گشتی گۆڕان سه‌باره‌ت به سه‌ردانیشیان بۆ لای یه‌كێتی وتی" به‌یه‌كێتیشمان
وتووه ئێوه لێره قۆرخی بازاڕتان كردووه‌و ده‌ستان به‌سه‌ر خاڵه‌سنوریه‌كان دا گرتووه. ته‌نانه‌ت نه‌ك ده‌ستان به‌سه‌ردا
گرتووه، كاروانی سه‌ربازی داده‌نێن ئاماده‌نین باج و گومرگ بده‌ن. بگره وكاڵاو خۆراكی
خراپ ئه‌هێنن. ئینجا له‌ولاوه دێن خه‌ڵك دێننه سه‌ر شه‌قام و داواده‌كه‌ین مووچه‌ی
خه‌ڵك نه‌بڕێت. تۆ له‌ولاوه داهاته‌كه‌ت والێكردووه!، سیناریۆی شه‌قامی چی به‌كاردێنی!؟.
هەروەک جەخت دەکاتەوە
لەوەى کە بەرەوپێشبردنى دۆخەکە بە ئاشتەوایى لایەنە سیاسیەکان دەکرێت و دەڵێت:
"تەمەننا دەکەین لەگەڵ لایەنەکانى دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بژێوى خەڵک چارەسەر بکەین،
ئینجا پەیوەندى نێوان لایەنە سیاسیەکان و دواتریش پاراستنى ئەم قەوارە سیاسیە ئەرکێکى
مێژویى هەموو لایەکمانە".