کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
06:45 - 10/07/2020
"زهمهن"
بەدەستڕێژی
گولـلە، کەسێکی لەناو دوکانەکەی خۆیدا له شاری كهركوك، بریندارکرا و دوای گەیاندنی
بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
مازن غەریب،
بەڕێوبەری پۆلیسی فریاكهوتنی کەرکوک له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، کەسێکی
بەناوی عامر عەلی حسین، لەناو دوکانەکەی خۆیدا، کە نوسینگەی کڕین و فرۆشتنی زەوی ھەیە،
بە دەستڕێژی گولـلە لە گەڕەکی یەکی حوزەیران بریندارکرا، دوای گەیاندنی بۆنەخۆشخانەی ئازادی، بەھۆی بەرکەوتنی
فیشەکەکە بەسەریەوە و سەختی برینەکەی گیانیلەدەستدا.
ئاماژهی
بهوهشكرد، پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، بەڵام تائیستا دیار نییە ھۆکاری
کوشتنی ئەو ھاوڵاتیە چی بووه و تا
ئێستاش بكوژهكه دهستگیرنهكراهوه، بهڵام گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.