هەواڵێکی ناخۆش، تووشبوون به‌كۆرۆنا لە هەولێر سێ ئەوەندە زیادیکرد
08:25 - 07/07/2020
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری
رابردوودا، ١٨٦
كه‌سی نوێ له‌پارێزگای هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون، ئه‌وه‌ش سێ ئه‌وه‌نده‌ی رۆژانی
رابردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا،
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 24
كاتژمێری رابردوودا، 495 كه‌سی نوێ له هه‌رێمی كوردستاندا، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه ١٨٦ تووشبوو له هه‌ولێر، ١٧٧ تووشبوو له سلێمانی، 25 تووشبوو له دهۆك، 59 تووشبووی نوێ له ئیداره‌ی گه‌رمیان، 39 تووشبوو له ئیداره‌ی راپه‌ڕین،
9تووشبوو له هه‌ڵه‌بجه، هه‌روه‌ها 8 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 79 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی
ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ 186 كه‌س له‌هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا
بوون، له‌رۆژی رابردوودا، 137 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی
رابردوو، ته‌نیا 31 كه‌س تووشی
كۆرۆنابوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، تائێستا هه‌زار و 951 كه‌س له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌وه،
هه‌زار و 214 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، 699 تووشبوو، ڤایرۆسه‌كه له‌جه‌سته‌یاندا
چالاكه، 38 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.