789 تەندروستی

ئەگەر بیبەری شیرین بخۆیت جەستەت لەم کێشانە رزگاری دەبێت

10:17 - 07/07/2020

 زەمەن-تەندروستی
 بیبەری شیرین سێ رەنگی هەیە سەوز و زەردو سور هەروەها بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامین A و C و ماددەی دژە ئۆکسان تێیدا چەندین سوودی نایابی بۆ تەندروستی جەستە هەیە و وزە بە جەستە دەبەخشێت.

بیبەری شیرین بەهۆی ڤیتامین C، بەرگری لەش بەهێز دەکات و دژە هەوکردنە هەروەها بەهۆی ڤیتامین A خەوتن رێکدەخاتەوەو پێستت جوان دەکات.

توێژەران دەڵێن بیبەری شیرین دژە شێرپەنجەیە و کەمخوێنی چارەسەر دەکات چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن، لەرووی کانزاکانەوە، پۆتاسیۆم لە پێکهاتەکەیدا هەیە و ماسولکەکانیش بەهێز دەکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن