تەندروستی

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات بەرزکردنەوەی قورسایی گۆڕانکاری لە ماسولکە و مێشکدا دەکات

12:14 - 06/07/2020 145 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لەگۆڤاری زانستی هەستەدەماردا بڵاوکرایەوە دەڵێت بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ چەند هەفتەیەک کاریگەری لەسەر مێشکی کەسەکە هەیە بەر لەوەی گۆڕانکاری لە ماسولکەدا دەرکەوێت.


لەتوێژینەوەکەی زاناکانی زانکۆی نیوکاسڵ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بریتانیا کردویانە، مەیمونیان بەکارهێناوە، کە سیستەمی مێشکی پەیوەندیدار بەجووڵەوە هاوشێوەی مێشکی مرۆڤە .
توێژەرەوان بۆ ماوەی 3 مانگ مەیمونەکانیان ڕاهێناوە لەسەر ڕاکێشانی دارێک بەپەتەوە شۆڕبۆتەوە، لەسەر ئەوە خواردنیان خەڵات کردوون، بەتێپەڕبوونی هەفتە دوای هەفتە زاناکان راکێشانی دارەکیان کەمێک تووندترکردوە. مەیموونەکان ڕۆژانە 50 جار دارەکەیان ڕاکێشاوە بەلانی کەمەوە بۆ 4 سانتیمەتر خوارتر. توێژینەوەکە دەریخستوە هەڵگرتنی قورسایی سیستەمی دەماری بەهێز کردوە لەڕێگای پەرەپێدانی سیستەمی هەستەدەمار بۆ بنیاتنانی ماسولکە لەدواترا، ئەم گۆڕانکاریەش بەچەند هەفتەیەک بەر لە گەورەبوونی ماسولکەکان ڕووی داوە.

ئیزابێل گلۆڤەر توێژەرەوە لە زانکۆی نیوکاسڵ و بەشداری توێژینەوەکە ڕوونی کردەوە و ووتی، کاتێک کەسێک قورسایی بەرزدەکاتەوە بەهێزتر دەبن لەبەر ئەوەی تۆڕی هەستیاری ماسولکەکان پەرەدەسەنێت.
هەروەها گلۆڤەر ووتیشی "دوای چەند هەفتەیەک ماسولکەکان گەشەیان کردوە".
پرۆفیسۆر (ستیوارت بەیکەر) بەشداری توێژینەوەکە ووتی "ئەم گۆڕانکاریە لە سیستەمی هەستەدەماردا یارمەتی دەدات ئەوانەی قورسایی هەڵدەگرن ماسولکەکانیان چالاکبێت و باشتر و بەهێزتر بێت، هەروەها سوودی فسێلۆجی‌دیکەی هەیە".
ووتیشی "ئەگەر لەکارکردنی هەستەدەمار تێبگەین بۆ هێز، دەتوانین بیر لەچۆنێتیی یارمەتی ئەوکەسانە بکەینەوە کێشەی لەدەستدانی هێزیان هەیە، هەروەها سەکتەی مێشک".

بۆتسوانا لێکۆڵینەوە لە مرداربوونەوەی نادیاری 275 فیل دەکات
حکومەتی بۆتسوانا 5شەممەی رابردوو ڕایگەیاند بەڕێوبەرایەتیەکەی لێکۆڵینەوە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی مرداربوونەوەی بێهۆی فیل دەکات، دوای ئەوەی دڵنیابوون لە مرداربوونەوەی 275 فیل و 154 لەوانە لەهەفتەی ڕابردوودا بوە.
چەند مانگێک لەمەوبەر لەناوچەی ئۆکاڤانگۆ بانهاندل مرداربوونەوەی فیلەکان بەدیکرا، دەسەڵات دەڵێت لەوکاتەوە هەوڵدەدات هۆکارەکە بدۆزێتەوە. هەروها بەهۆی دۆزینەوەی کەلاکەکان بەبێ بریندابوون ڕاوکردن بەهۆکاری مردن بەدوردانرا.
وەزارەتی ژینگە و سەرچاوە سروشتیەکان و پاراستن و گەشتیاری لە بڵاکراوەیەکدا ووتی "3 تاقیگە لەزیمبابوی و باشوری ئەفریکا و کەنەدا دانراوە بۆ پشکنینی نموونەکانی لە فیلە مرداربوەکانەوە وەرگیراوە".
لەڕاپۆرتێکدا حکومەت ئامادیکردوە و کۆپیەکی بەڕۆیتەرز گەشتوە، ڕێکخراوی پارێزگاری بێ سنوور لەفیل دەڵێت "ڕووپێوەیەکانی لەئاسمانەوە ئەنجامدراوە دەردەخات فیلەکان لەتەمەنی جۆراوجۆردان مردار بوونەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە لە 25ی مانگی 5دا 169 فیل و لە 14ی مانگی 6دا 187 مرداربوونەتەوە.


بەرپرسانی EWB وەڵامی پەیوەندی تەلەفوونی و نامەی ئیمێلیان نەدایەوە ئەوەی داوای ڕوونکردنەوە لەسەر ڕاپۆرتەکە دەکات.
ڕاپۆرتەکە دەڵیت " سەرنج دراوە فیلە زیندوەکان لاواز و بێهێزو باریکتربوون. هەروەها دەردەکەوت هەندێکیان گرفتی ڕۆشتن و نیشانەی ئفلیجبوونی بەشێک لەجەستەیان و شەلبونیان پێوە دیاربوە".
"بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە فیلێک بەدی کراوە بە بازنە سوراوەتەوە و نەیتوانیوە ڕێگای خۆی بگۆڕێت، هەرچەندە هەندێک لەفیلەکانی کە ویستویانە یارمەتی بەن"
ڕاپۆرتەکە دەشڵێت "پێویستە بەزووترین کات دەستنیشان بکرێت ئایا مرداربوونەوەکان بەهۆی نەخۆشیەوە بوە یاخود ژەهر خواردنیان".
ژمارەی فیل لەئەفریکا بەهۆی راوکردنی نایاسایی‌یەوە لەکەمبوونەوەدایە، بەڵام بۆتسوانا کە نزیکەی 1\3ی فیلی کشوەرەکەی هەیە، لەکۆتایی ساڵانی نەوەدەکاندا بەرزبوونەوەی ژمارەی فیلی لە 80 هەزارەوە بۆ 130 هەزار بەخۆوە بینی.
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جوتیار فیلەکان بەسەرچاوەی بێزاریی دەبینن و دەڵێن بەروبوومەکانیان وێران دەکات.
سەرۆک (مۆکۆیتسی ماسیسی) قەدەغەکردنی ڕاوکردنی گینالبەرە گەورەکانی بەتایبەتی فیلی بۆ ماوەی 5 ساڵ ڕاگرت لەمانگی 5ی ساڵی رابردوەوە، بەڵام لەئەمساڵدا لەبەر ڕاگرتنی هاتووچۆ لەجیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆر لەڕاوچیەکان ناتوانن بچنە بۆتسوانا.


ئایا دەمامک زیانی تەندروستیی هەیە؟ ڕاپۆرتێک وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە
وەڵامی شارەزایان بۆ ئەم پرسیار نەڕێنیە، بۆ زۆرینەی خەڵکی زیانی نیە، منداڵ بەتایبەتی شیرەخۆر نابێت دەمامکیان بۆ ببەسترێت، لەبەر ئەوەی لەوانەیە بیانخنکێنێت. کەسێکیش نەتوانێت بەئاسانی و بێ یارمەتی دەمامکەکەی لابات نابێت دەمامک ببەستێت.
هەرچەندە پروپاکەندەکان پێچوانە دەڵین، بەڵام شارەزایان دەڵین کەسانی‌کە دەتوانن بەئاسانی دەمامک ببەستن زیانی تەندروستیی‌یان نابیت.
لەناوچەکانی کۆڤید-19 تێیدا بڵاوە، شارەزایانی تەندروستی کۆکن کە لەدەم ولووت کردنی دەمامک لەشوێنە گشتیەکاندا هاریکارە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس، کاتیک کەسەکان ناتوانن بەئاسانی لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە بۆ 2 مەتر لەیەکتر دوورکەوەنەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا بەگشتی کاتێک مرۆڤەکان قسە دەکەن لەڕێگای هەناسەدانەوە ، پێکەنین، گۆرانی ووتن و پژمین کە قەترەی تەڕایی نەبیراو لەخۆدەگرێت بڵاودەبێتەوە، بەڵام دەمامک لەئەگەری گەشتنی یاخود چوونی ئەو قەترانە بۆ کەسێکی‌دیکە کەم دەکاتەوە، ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشیەکەشت نەبێت، لەوانەیە ڤایرۆسەکە هەڵگریت و بڵاویکەیتەوە.

بەنیامین نیومان، پرۆفیسرۆی زانستی زیندەوەر لە زانکۆی تکساس دەڵێت کاتێک کەش و هەوا لەدەرەوە شێیی دەبێت، لەوانەیە هەست بە گرفتی هەناسەدان بکەین ئەگەر لەسەر دانانی دەمامک ڕانەهاتبیت، بەڵام دەمامک ئۆکسجین کەمناکاتەوە.
ووتیشی "جەستە دەتوانێت خۆی بگونجێنێت و ئاستی ئۆکسجین وەک پێویست لەوجێگایەدا ڕاگرێت".
دیڤدسن هامەر شارەزای نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لە زانکۆی بۆستن دەڵێت "هیچ بەڵگەیەک نیە بەکارهێنانی دەمامک دەبێتە هۆی درەستبوونی کەڕوو یاخود بەکتریا، دەشڵێت دەبێت ئەو جۆرە بەکاربێت کەبۆ یەککەڕەتەو دواتر فڕێدەدرێت. ئەگە دەمامکی قوماش بەکاربێت دەبێت ڕۆژانە دوای بەکارهێنان بشۆردرێت".
لەوانەیە لەدەمولووتکردنی دەمامک ناڕەحەت بێت، بەڵام بەرپرسانی تەندروستیی دەڵین دەبێت بەرهەڵستی خواستی دەستبۆبردنی دەموچاوبیت، لەوانەیە مایکرۆبەکانی سەر دەست بگاتە دەم و لوتوو چاو ولەوێوە بۆ ناو چەستە بگوازرێتەو
دەنگی کوردی ئەمریکا

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement