هەفتەی داهاتوو بارانی بەهێز و لافاو دروست دەبێت
02:44 - 14/04/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت: لە ئێوارەی رۆژی شەممە تا ئێوارەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ئەگەر هەیە شەپۆلێکی بەهێز ناوچەکانمان بگرێتەوە زیاتر بەشێوەی شەستە بارانە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بارانێکی زۆر بەهێز دەبارێت و و لەماوەیەکی کورتدا بڕێکی زۆر ئەبارێت کە هەندێ جار لە کەمتر لە کاتژمێرێکدا لەوانەیە 30 تا 60ملمێک باران ببارێت کە ئەمەش لافاوی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، مەترسی لەسەر ئەو شوێن و ناوچانەی ئەم شێوازە بارانەیان ئەبێت دروست دەبێت بەڵام بەگشتی لە ئێستادا شوێن و ناوچەکان دیاری ناکرێت لەکاتی نزیکتردا روون ئەبێتەوە.