بەپەلە.. بەداخەوە دوو کرێکار بە شۆرتی کارەبا گیانیان سپارد
05:49 - 14/04/2026
زەمەن_هەواڵ
کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی ماڵتایێی دهۆک بەهۆی شۆرتی کارەباوە دوو کرێکار لەناو باڵەخانەیەکدا گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە کە کرێکارەکان سەرقاڵی کارکردن بوون لەناو باڵەخانەکەدا. ئەو دوو کرێکارەی گیانیان لەدەستداوە دانیشتووی قەزای سێمێلن؛ یەکێکیان تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی 59 ساڵە.
هەروەها خاوەنی باڵەخانەکەش لە هەمان ڕووداودا بریندار بووە، بەڵام سەرچاوە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە باری تەندروستی جێگیرە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی نەماوە.
بە پێی ئامارەکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ئەمە پێنجەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی کرێکارانە کە لە سنووری پارێزگای دهۆک بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە تۆمار دەکرێت.