مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە
03:33 - 14/04/2026
زەمەن_هەواڵ
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دیمەشقە و بڕیارە لەگەڵ شەرع کۆببێنتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتیی سوریا کۆبننەوە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی 29ی کانونی دووەمی ئەمساڵی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سووریایە.