پۆلیس: ئەگەر شتی ونبوو هەڵبگرنەوە، تاوانبار دەکرێن
12:45 - 09/04/2026
زەمەن_هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات و دەڵێت: گلدانەوە و بەکارهێنانی کەلوپەلی ونبوو بە ناڕەوا بۆخۆت تاوانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دۆزینەوەی شتی ونبوو و گلدانەوە و بەکارهێنانی بە ناڕەوا بۆخۆت تاوانە بە گوێرەی ماددەی (450) لە یاسای سزادانی عێراقی و سزای لەسەر دیاریکراوە.
دەشڵێت، "لەکاتی دۆزینەوەی هـەر شـتێکی ونبوودا دەستبەجێ بیگەیەننە نزیکترین بنکەی پۆلیس یان بەشی پۆلیسی ونبووەکان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی ناو بینای تاپۆی کۆن".