547 وەرزش

یانه‌ی شاهانه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی خولی ئیسپانیا زیاتر نزیك ده‌بێته‌وه‌

09:45 - 05/07/2020

زه‌مه‌ن - وه‌رزش


بە تاکە گۆڵێکی یارییەکە، سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکار، یانەی شاهانەی هەنگاوێکی دیکە لە نازناوی خولی ئەمساڵی یانەکانی ئیسپانیا نزیک كرده‌وه‌.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی (34)ی لالیگا، یانەی ریاڵ مەدرید، بووە میوانی یانەی ئەتلەتیک بلباو، لە یارییەکی ئاست بەرز و قورسدا، ریاڵ مەدرید بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی بردەوە، کە سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکار، لە خولەکی (73)دا بە لێدانی سزا، تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد، بەوەش هەمان سیناریۆی یارییەکەی رابردوو به‌رامبه‌ر خیتافی دوبارە بوەیە، کە بەهەمان ئه‌نجام، رامۆس، توانی بە لێدانی سزا، یارییەکە لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید، کۆتایی پێبهێنێت.

ئەوەش حەوتەم بردنەوەی لەسەریەکی ریاڵ مەدرید و بە کۆکردنەوەی (77) خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولی ئیسپانیدایە بە جیاوازی حەوت حاڵ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کە ئەمشەو كاتژمێر 11ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان روبەڕوی یانەی ڤیاڕیاڵ دەبێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن