شەپۆلێکی گەرما بەڕێوەیە و هۆشداری بەپەلەش دەدرێت
07:35 - 04/07/2020
"زەمەن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی عێراق هۆشداری ده‌دات بەهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ نێوان 47 بۆ 50 پله‌ی سیلیزی و هێنانی هه‌ورێكی چڕ کە کەش و هەوا وشک دەکات تا شۆفێران ئاگاداربن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق هۆشداری بە شۆفێران دەدات کە مادییە گازییەکان و هەروەها بۆن و چەرخ و خواردنەوە گازییەکان و پیل لە ئۆتۆمبێلەکانیان بهێننە دەرەوە.
هەروەها شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە نابێت جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بە تەواوی دابخەن و ناشبێت تانکی بەنزینەکانیان بە تەواوی پڕبکەن.
ڕوونیشیدەکاتەوە کە مەترسییەکی گەورەی دیکەش دروست دەبێت کە مار و دوپشک بۆ دۆزینەوەی شوێنی فێنک لە کونەکانیان دێنە دەرەوە و دەچنە ماڵەکانەوە.
هۆشداریشدەدات کە دووربکەونەوە له به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر، به تایبه‌ت له ماوه‌ی نێوان كاتژمێر 10:00ی به‌یانی تا 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆ.
هەروەها نابێت نابێت هه‌وای تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان زیاد له پێویست تێ بكرێت، به تایبه‌ت له‌كاتی گه‌شتكردن و ده‌بێت له‌كاتی شه‌واندا به‌نزین له ئۆتۆمبیله‌كان بكرێت.
داواشی لە هاولاتیان کردوە بە بەراورد بە ڕۆژانی ئاسایی زیاتر ئاو و شلەمەنییەکان بخۆنەوە.