ڤیدیۆ.. خانمە پێشکەشکارێکی بەناوبانگ لەپەخشی راستەوخۆدا پۆشاکەکەی هەڵتەقی
02:50 - 04/07/2020
زەمەن-لایف ستایل
خانمە پێشکەشکاری بەریتانی جیزی جیبسۆن لە پەخشی راستەوخۆدا جلەکانی بەری
هەڵدەتەقێت.
خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگی بەریتانی جیزی جیبسۆنی تەمەن 35 ساڵ لە پەخشی
راستەوخۆدا کاتێک ئاڵوگۆڕی زانیاریی دەکات، لەناکاو بەدلەکەی بەری لای بەشی
خوارەوەی جەستەی هەڵدەتەقێت.
وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە، کاتێک بەدلەکەی هەڵدەتەقێت، پێشکەشکاری ناو
ستۆدیۆ پێی دەڵێت کە جلەکانی ژێرەوەی دەرکەوتووە و جیزیش بە خەندەوە بەردەوام
دەبێت لە کارەکەی.
جیزی جیبسۆنی تەمەن 35 ساڵ بێجگە
لەوەی پێشکەشکاری دیاری بەریتانیایە، بەشداری چەندین درامای تەلەفزیۆنی کردووەو
نمایشکاری جلوبەرگیش بووە.