له زاخۆ ھێزێکی پاسەوانی سنووری عێراق جێگیرکران
11:36 - 01/07/2020
"زهمهن"
لیوای یەکی پاسەوانی سنووری عێراق، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا لە زاخۆ جێگیر کران.
لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری ناحیەی باتیڤا، دلشێر عەبدولستار سەر بە قەزای زاخۆ، وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانە رایگەیاند، کە ھێزەکانی پاسەوانی سنوور جولەیان پێکراوە و لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر کراون.
دلشێر عەبدولستار وتیشی: “بەشێک لە ھێزەکانی سەر بە لیوای یەکی پاسەوانانی عێراق جێگورکێیان پێکراوە و لە ناوچەکانی سیارا بەنا و شابانێ و گرێ دێرێ کە ئەم ناوچانە سەر بە ناحیەی باتیفا لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دھۆکن جێگیرکراون ".
دلشێر عەبدولستار وتیشی: “ھێزەکە راستە سەر بە حکوومەتی ناوەندین، بەڵام کورد و خەڵکی ناوچەکەن و پێشتریش کە ناحیەی باتیڤیا بوون و بنکە و بارەگایان ھەیە و ئەمڕۆ تەنیا جێگۆڕکێیان پێکراوە”.