بۆ ماوەی شەش مانگ دەموچاوی تەنها بە ئاو شت، بزانە چی لێهاتووە؟
11:43 - 01/07/2020
"زەمەن"
کچێکی ئەمریکی بۆ ماوەی شەش
مانگ دەموچاوی تەنها بە ئاو دەشوات و ئەنجامەکەشی دەردەکەوێت کە جوانییەکەی تایبەتی پێ بەخشییوە.
بەهۆی ئەوەی دەموچاوی زیپکە و
پەڵەی زۆر پێوە دەبێت، کچێکی ئەمریکی بڕیار دەدات بۆ ماوەی شەش مانگ تەنها بە ئاو
دەموچاوی بشوات.
هاوکات دوای شەش مانگ کچەکە بۆی
دەردەکەوێت کە دەموچاوی زیپکە و خاڵە رەشەکانی پێوە نەماوەو نەرم و جوان بووە و
دواتر وێنەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە.
ئەو کچە نایشارێتەوە، کە هیچ
ماددەیەکی کیمیاوی یاخود سابوونی بەکارنەهێناوەو تەنها جار بە جار مەڵهەمی دژە بەکتریا و ڤایرۆسی بۆ دەموچاوی بەکارهێناوەو ئەنجامەکەشی بەسوود بووە.