2466 شیوازی ژیان

بەڤیدیۆ.. تابلۆیەک هەواڵ عوسمانی گریاند

11:08 - 01/07/2020

 "زەمەن" 

لەلایەن شێوەکار ئاکار ئەحمەد، تابلۆیەکی هونەری کە وێنەی هونەرمەندی کۆچکردوو پشتیوان نوری بەدەوی لەسەر دروستکراوە، بە دیاری دەدرێتە خانمه‌ هونەرمەندی كورد هه‌واڵ عوسمان.

شێوەکار ئاکار ئەحمەد بە ڤیدیۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، سوپرایزێکی بۆ خانمە هونەرمەندی دیاری کورد هەواڵ عوسمان کردووە، ئەویش پێدانی تابلۆیەکی هونەرییە کە وێنەی هونەرمەندی کۆچکردوو پشتیوان نوری بەدەوی  بە پەت و بزمار نەخشاندووە.

وەک لەگرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەتووە، خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمان لەگەڵ بینینی تابلۆکە دەستدەکات بە گریان و دەڵێت" هەموو دنیای بامایەتێ بەقەد ئەو لەوحە بۆمن جوان نەبوو"
هەروەها دەستخۆشی لە شێوەکار ئاکار کرد.

هەواڵ  عوسمان خانمە هونەرمەندێکی دیاری کوردەو لەساڵی 1977 لە سلێمانی لەدایک بووەو بەشداری لە چەندین دراما کردوەو هەوادارێکی زۆری هەیە، هەروەها لەساڵی 2018 پشتیوان نوری بەدەوی هاوسەری بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچیی دواییکرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن