"زەمەن"-شێوازی ژیان خانمە هونەرمەندی ناوداری ئەمریکی، کیم کارداشیان وێنەی خۆی و کانی وێستی هاوسەری بڵاوکردەوەو زۆرترین بینەری هەبووە. خانمە هونەرمەندی شۆخی ئەمریکی کیم کارداشیان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا بەدلەیەکی جلدی لەبەر کردووەو جیاواز دەرکەوتووە. وێنەکان لە ناوچەی وایۆمینگ لە رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گیراوە لە ماڵەکەی خۆیاندا. کیم کارداشیان لەساڵی 1980 لە لۆس ئەنجلۆس لەدایک بووە و شەش ساڵە هاوسەرگیری لەگەڵ گۆارانیبێژی راپ کانی وێست کردووە و خاوەنی چوار منداڵن.
سۆشیال میدیا