فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌كه‌ن
09:37 - 30/06/2020
"زه‌مه‌ن"
ئێستا سێ فڕۆکەی
جەنگی سوپای تورکیا، بۆردمانی گوندی بێرکم کوێستانی سنین و لۆلان و خواکورک دەکەن
لەسنووری دەڤەری برادۆست.
په‌یامنێری دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن"
له‌سۆران رایگه‌یاند، ئێستا سێ فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا، بۆردمانی گوندی بێرکم کوێستانی
سنین و لۆلان و خواکورک دەکەن لەسنووری دەڤەری برادۆست، به‌ڵام تائێستا زیانه‌كانی
نازانرێت چه‌نده.
له رۆژی 15ی ئه‌م
مانگه‌وه سوپای توركیا، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردوه،
به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین هاوڵاتی سڤیل بوونه قوربانی و ده‌یان گوندیش چۆڵكراون.