748 کوردستان

سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی پارەی رێگاوبان لەهاوڵاتیان، وەزارەتی پلاندانان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

07:38 - 30/06/2020

"زه‌مه‌ن"

سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی پارەی رێگاوبان لەهاوڵاتیان، وەزارەتی پلاندانان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، نە لەبەرنامەی حكومەتە، نە لە بەرنامەی وەزارەتیاندایە، پارە لەهاوڵاتیان وەربگیرێت، چونكە ئەركی حكومەت خزمەتكردنی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانە، ئەوەی باسیش دەكرێت تەنیا پروپاگەندە و بەلارێدابردنی ناوەرۆكی بابەتەكەیە.


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان:

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

دوا بەدوای بەشداری كردنی بەریز زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرنامەی لەگەڵ رەنجی كەنالی رووداو لێكدانەوەی جیاجیا بۆ بەشێك لە قسەكانی كراوە بەتایبەت لەوەرگرتنی پارەی رێگاوبان لەهاوڵاتیان" لای هەمووان ئاشكرایە وەزارەتی پلاندانان لایەنی وەرگرتنی پارە نیە لەهاوڵاتیان " پەرەپێدان و رێكخستنەوەی بەرنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانە لەرێگەی پێشخستنی بوارە جیاجیا و هەماهەنگی كردن لەگەڵ كەرتی تایبەت بەشێوەیەك وەزارەت رەشنوسێكی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كردوە هاوشێوەی وولاتانەی پێشكەوتووەكان بۆ ئەوەی بتوانرێت بەشێك لەپرۆژەكان لەلایەن كەرتی تایبەت جێەبەجێبكرێت، ئامانج لەم پرۆژەی وەزارەتیش رەخساندنی دەرفەتی كار و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێمە لەناویاندا سێكتەری رێگاوبان.

 

وەك وەزارەتی پلاندانان دووپات دەكەینەوە نە لەبەرنامەی حكومەتە نە لە بەرنامەی وەزارەتماندایە پارە لەهاوڵاتیان وەربگیرێت" چونكە ئەركی حكومەت خزمەتكردنی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانە" ئەوەی باسیش دەكرێت تەنها پروپاگەندە و بەلارێدابردنی ناوەرۆكی بابەتەكەیە" سەرباری ئەوەی ئێستا ساڵانە لەكاتی نوێكردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل لەهاوڵاتیان برێك پارە وەردەگیرێت دەمانەوێت بۆ بوژاندنەوە و دروستكردنی رێگاوبانەكانەكان جارێكی تر تەرخانبكرێتەوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن