بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی کۆنی هەیفا کە ریکلام بۆ مەعکەرۆنی دەکات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت
11:04 - 30/06/2020
"زەمەن"
لە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دووبارە ڤیدیۆ کۆنەکانی خانمە هونەرمەند هەیفا وەهبی، کە تێیدا ریکلام بۆ مەعکەرۆنی دەکات،
بڵاو دەکرێتەوەو زۆرترین بینەری دەبێت.
خانمە هونەرمەندی شۆخی لوبنانی هەیفا وەهبی، سەرەتای کاری هونەری بە ریکلام
کردن دەستیپێکرد کە تێیدا ریکلامی بۆ تاید و مەعکەرۆنی دانە کردووە و دواتر پەرەی
بە کارە هونەرییەکانی دا تا بووە گۆرانیبێژێکی ناودار و ئەکتەر.
هاوکات گرتە ڤیدیۆیەکە دەگەڕێتەوە
ساڵانی نەوەدەکان و زۆرترین بینەری هەبووە.
هەیفا وەهبی لە ساڵی 1976 لە لوبنان لەدایک بووەو دوو جار هاوسەرگیری
کردووەو کچێکیش هەیە، هەروەها خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.
