بورهان سوێنمێز: بستۆكێ زه‌وی له هێمن دووره!
01:15 - 26/06/2020
به قه‌ڵه‌می: گۆران مه‌ریوانی
2020-06-27، هیندوستان
بورهان سوێنمێز، 1965-....، كوردوستانی باكور:
كه ده‌گاته پورنێ-ده‌ڤه‌ری مهههراشترا-هیندوستان بۆ به‌شداریكردن ده كۆنگرێسی نێونه‌ته‌وه‌یی پێن-كڵه‌ب(=خانه‌ی قه‌ڵه‌م)، نێوه‌ڕاستی پایزی 2018، مێدیا كێبڕكێیانه ده‌سه‌ر دیدارێكی ئه‌و. پونێ: پایته‌ختی كولتوری ده‌ڤه‌ره. دهنێوهیندوستانیاندا به ئۆكسفۆردی رۆژهه‌ڵات به‌نێوبانگه. سوێنمێز بۆ 36 زمان وه‌رگێڕدراوه، وێڕای 4 زمانی ئێرۆكان و وه‌رگێڕاوه یاساخهكان. ده ئا‌مریكا، به‌ریتانیا، ئیتالیا، ئیسپانیا، كرواسیا، سێربیا، دانمارك، نه‌رویژ، وڵاتانی زمانعهرهب و ....... ته‌نانه‌ت ئازهربایژان، ئارمهنیستان، ئێتوپیا و مه‌كه‌دۆنیای باكور كه ته‌نێ دوو ملیۆنه، نێوی ئه‌و كورمانجه به‌سه‌ر زارانه‌وه‌یه. ده نه‌روێژ، 2019، ئه‌ز فریای دیداری ناكه‌وم، ئه‌و به‌ره‌و كه‌ته‌لۆنیا-ئیسپانیا بۆ دیدارێ كه شاعیر و وه‌رگێڕ مانوێل فۆركانۆ، 1968-....، ده‌یسازێنێ به‌ڕێوه‌یه. كه‌ته‌لۆنیا و كورد هاوخه‌من، گه‌ر ئاشنای مێژوو بین. دیدارگه‌لی ئه‌و، له هه‌ر شوێنێ بێ، ئه‌من ده دیسكۆپی لاپتۆپهكهمهوه چاویان لێناتووركێنم. ده ئیتالیا، زاگرێب-كورواتیا، سێربیا، به‌ریتانیا، ئا‌مریكا و ..... تاد، به هه‌مان شێوه. ده توركیا نێویانناوه، كوڕه‌كه‌ی یه‌شار كه‌مالی، ده ئاوروپا و .... ده‌ڵێن ماركێزی ئاناتۆلیا. وه‌لێ ئه‌و خه‌نده‌یه‌ك ده‌یگرێ و ده‌ڵێ، ئه‌ز كوردم.
بستۆكێ زه‌وی
ناوه‌ڕاستی 70-ـكان، ده‌می نه‌وجه‌وانی مه، كه هێمن شیعری، سنوور، ده‌خوێنێته‌وه: `` تۆی له من ون كرد و منی له تۆ دوور \ ئه‌و بستۆكه‌ی دوژمن ناوی نا سنوور``، چه‌پڵه كه‌شكه‌ڵانی فهڵهك كهڕدهكا! ئێستێ زه‌مین چكۆڵه بۆته‌وه‌و مۆبایلئاسا چۆته گیرفانی هه‌ر یه‌كێكمانه‌وه. ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵێ پێش كه كۆمه‌ڵێ فه‌قێی تێبێتیان-چین به كۆمه‌ڵێ مه‌تنه‌وه هه‌ڵدێن، دهگهرمهی رێگادا مهتنهكان به مۆبایلان ده‌گرن و پۆستی یاوهرانیانی ده هیندوستانێ ده‌كه‌ن نه‌كا به گوللـه‌ی ناحه‌زان ده رێگادا بپێكرێن، مه‌تنی چه‌ند هه‌زار ساڵه بۆ دونیادونیایه بفه‌وتێن.
ئێمه بستۆكێ زه‌وی له سوێنمێز دوورین. خاوه‌نی هه‌زاران مێدیا، تێڤێ، رادیۆ و ده‌زگای راگه‌یاندن و كولتورین. ساڵانه ڤیستیڤاڵی (هونه‌ر) و (ئه‌ده‌ب)، به‌خشینه‌وه‌ی خه‌ڵات و (رێزلێنانی) دۆست و ناسیاو-و (ئه‌م و ئه‌وین)، به‌قه‌د دانیشتووان خاوه‌نی پهیكهرین! لێ سوێنمێز لهكنمان وه‌ك ئامانج و هیوامان نادیاره، نه‌بیستراوه، دونیا بۆته باوانی و له‌كن مه هه‌تیوه، وه‌ك كورمانج به خودی میلله‌تی خۆی نائاشنایه، غه‌ریبه، نه‌دیوه.
ئه‌م كورمانجه كێییه؟
بورهان سوێنمێز، 1965-....، ده گوندێكی چكۆڵه ده ده‌شتێكی-كوردستانی باكور، ده خێزانێكی جوتیاردا له‌دایكبووه. ده‌ماڵێ و ده‌گه‌ڵ ئاشنایان تا ده‌می قوتابخانه كورمانجی و دوایش توركی به تۆپزێ ده‌په‌یڤێ. 1984، دوای كۆدێتای سه‌ربازی دێته ئیستانبۆڵ بۆ خوێندنێ- كۆلێژی قانون- و دڵی به ئیستانبۆڵێ-ـوه ده‌گیرێ. هێشتا 20-19 ساڵانه ده‌گه‌ڵ 80-90 خوێندكاری زانكۆی كوڕ و كچ، به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی و سڤیلی ده‌گیرێ. ده قه‌ڵایه‌كی كۆنی وهسمانلیاندا، سێ نهۆم ده‌ژێر عه‌رد، ده ژێر زهمینێكدا، ده ئاخنرێ. دوو ساڵێ ئه‌شكه‌نجه‌ی فیزیكی و سایكۆلۆژی قووتی رۆژانه‌یان ده‌بێ. دوای ئازادكردنی دووباره 1996 به‌ر په‌لامارێكی پۆلیس ده‌كه‌وێ، به سه‌ختی زامدار ده‌بێ. ده‌هێنرێته، ده‌ژێر فشاری رێكخراوی مرۆڤدۆستی و ئازادخوازی توركیا و نیوده‌وڵه‌تیدا، ئاڵمان. پاشان ده به‌ریتانیا به فه‌ڕمی په‌ناخوازی سیاسی پێده‌درێ. ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ به كۆمه‌كی، ده‌زگای ئازاد ده ئه‌شكه‌نجه‌دان، تیمار ده‌كرێ. ده دیدارێكیدا ده‌بێژێ، `` ده‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا به‌شێ ده مێشكم ده سروشتی فرمانی خۆی ده‌كه‌وێ، ناچار قه‌ڵه‌مم ده شیعرێوه به باری نۆڤێلدا وه‌رده‌گه‌ڕێ، بۆ ئه‌و پیشه تازه‌یه‌م سوپاسی ئهشكهنجهدهرانم ده‌كه‌م! هه‌رچه‌نده ناوناوه شیعران هه‌ر ده‌نووسم``. دوای دهسهڵانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه توركیا. ئێستێ هاوشێوه‌ی ئێلیف شهفهك 1971-.....، ده ئاستهنبۆڵێ و به‌ریتانیا ژیانی بهڕێدهكا.
پیشه
كامبێرج-به‌ریتانیا نیشینگهیهتی پاشان ئیستانبۆڵ. رۆماننووسه. ده كۆمه‌ڵێ رۆژنامه و گۆڤاردا ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب و كو‌لتور ده‌نووسێ، له‌وانه، رۆژنامه‌ی بیرگۆن و لۆ`ئونیتا، گۆڤاری مانگانه‌ی بیركیم و نۆتۆس. وانه‌بێژی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری رۆمانه ده مێتو، كامبێرج (=دانیشگای ته‌كنیكی خۆرهه‌ڵاتی ناوین). 2014 ئه‌ندامی ئه‌نجومونی به‌خشینی خه‌ڵاتی سێڤدێت كودرێت بووه (به نێوی نووسه‌ر و پارێزه‌ری ناوداری توركیاوه به هه‌مان نازناوه‌وه، 1907-1992، گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی ئێستێی توركیایه).
تا ئێستێ 4 رۆمانی پهخشكردوه. باكور 2009، مه‌زڵومله‌ر 2011، ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ 2015 ده توركیا به توركی، 2016، ده ئا‌مریكا وه‌رده‌گێڕدرێ بۆ ئینگلیزی. دوا رۆمان، لابرینت 2018.
پارێزه‌ره‌و گه‌لێ جار داكۆكیكاری كه‌یسی چالاكه‌وانی سیاسی و سێڤیله. ئه‌ندامی خانه‌ی قه‌ڵه‌می نێوده‌وڵه‌تی، به‌ریتانیا، توركیا و كورده.
خانه‌ی وه‌شان و خه‌ڵات
ته‌نێ نێوی چه‌ند خه‌ڵاتێ ده‌هێنرێ، له‌وانه، خه‌مخۆری ئاشتی 2017-نیۆڕك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كتێبخانه‌ی ڤاكلاڤ هاڤێڵ. خه‌ڵاتی ئێبردی ئه‌ده‌بی 2018-لۆندۆن بۆ رۆمانی ئیستانبۆڵ ئیستانبۆڵ. خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی سێدهت سیمهڤی كه شكۆدارترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی توركیایه.
گه‌وره ده‌زگای وه‌شانێ كه به‌رهه‌می سوێمنێز-یان بڵاوكردۆته‌وه، له‌وانه، گالیمارد-فه‌ڕه‌نسا، ئو.ئێڕ بووكس ئا‌مریكا، ب.ت.ب راندۆم هاوس ئاڵمان، توربینێ دانمارك، نۆتێتێمپۆ ئیتالیا، پۆلیرۆم رۆمانیا، كلیماتی پۆڵه‌ند، دیتۆریا ئالبانیا، ئانتارێش ئارمێنیا، ثقافه به عاره‌بی، لیس كوردی، ئۆپۆس كورواسیا، هۆهێ ئیتوپیا، جهلینكۆ كیادۆ هینگاریا، جومهوری پاكیستان، نێپكۆ مانگۆلیا،دێل ڤێچیۆ ئیتالیا، ئێڤرۆ جیونتی سێربیا، كانون ئازربایژان، ا. لیبریس مه‌كه‌دۆنیا.......تاد
دوا وشه‌ی نووسه‌ر
تێده‌كۆشم ده ماوه‌یه‌كی كورتدا، ناوبه‌ناو فرهگهلێ له دیداره‌كانی نووسه‌ر ده زمانی جیاوازه‌وه وه‌رگێڕم و ده هه‌فته‌نامه‌ی (زه‌مه‌ن)ـدا بڵاویبكه‌مه‌وه، دوا گۆتاریش یاده‌وه‌ری و به‌راوردكاریه‌كی وردی نووسه‌ر و گه‌وره نووسه‌ره‌كانی ئه‌وڕۆی توركیا ده‌بێ.