چاودێرێك: موزایه‌ده‌كه‌ی یه‌كێتی كورتیهێنا
04:45 - 23/06/2020
"زه‌مه‌ن"
خه‌ریكی گفتوگۆبون و قوباد تاڵه‌بانی پرسیارێك له مه‌سرو بارزانی ده‌كات، هه‌موان له ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌كه‌دا مایكه‌كانیان ده‌وه‌ستێنن و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بن، ئه‌ویش به‌درێژی وه‌ڵامی پرسیاری جێگره‌كه‌ی خۆی ده‌داته‌وه و له‌به‌شێكیدا ده‌ڵێت؛ "ئه‌بێ مه‌سئولیه‌ت هه‌ڵگرین و موزایه‌ده نه‌كرێت پاش راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌مان، هه‌رسێ لایه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌م بڕیاره ناچارییه ده‌ده‌ین و ده‌بێت ته‌حه‌مولی بكه‌ین، كه‌س موزایه‌ده به‌سه‌ر كه‌سماندا نه‌كات".
ئه‌وه بڕگه‌یه‌كی كۆبونه‌وه تایبه‌ته‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بوو بۆ بڕیاردان له چۆنێتی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه نزیكه‌ی دوو مانگه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك دابه‌ش نه‌كراوه و زۆرێك له سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌كان مانگرتنی خۆیان راگه‌یاندووه وه‌كو (پۆلیسی هاتوچۆ و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ...هتد).
له‌ئێستادا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌دا ده‌كه‌ن كه رۆژی 21/6/2020 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری لێدرا، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت دژی بڕیاره‌كه‌م و باسی بژارده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كات، مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش پشتیوانی هه‌ڵوێستی قوباد تاڵه‌بانی و تیمی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌ناو حكومه‌تدا.
دوێنێ راگه‌یاندنه فه‌رمی و سێبه‌ره‌كانی یه‌كێتی بڵاویانكرده‌وه كه ناڕازاین به بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه و دوا هه‌ڵوێستی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن و تیمی یه‌كێتیش له‌ناو حكومه‌تدا ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وانیش دواتر چ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێت.
چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌دا تێپه‌ڕی و به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ (كاتژمێر 2.30ی دره‌نگانی شه‌و) به‌یاننامه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دژی هه‌ڵوێسته‌كانی دوێنێی ئه‌و سه‌ركردانه بڵاوكرایه‌وه و پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵوێستی تیمی حزبه‌كه‌یان له‌ناو حكومه‌تدا ده‌ربڕی.
له به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا هاتوه: "پشتیوانی خۆمان بۆ تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم بە بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت (قوباد تاڵه‌بانی) و وەزیرە بەرێزەکانەوە بۆ بەشداریکردنیان لەم بڕیارە لەگەڵ سەرجەم پێکھاتەکانی ناو حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو؛ "بەھۆی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت کە شادەماری ئابووری ھەرێم و عێراقە و بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە سەرجەم دامودەزگا و جومگەکانی ھەرێم و ناوچەکەی پەکخستووە، دەزانین کە حکومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە قورسەی داوە".
له‌هه‌مان كاتدا، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌پێویستی ده‌زانێت ته‌نها حكومه‌ت ئه‌م جۆره بڕیاره هه‌ستیارانه ده‌رنه‌كات، به‌ڵكو ده‌بێت دوا بڕیار بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بێت له‌سه‌ر پێشنیاری حكومه‌تی هه‌رێم.
لاهور شێخ جه‌نگی و بژارده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت
له‌هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی ئه‌و حزبه‌دا، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بژارده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكنه‌كه‌ون و شه‌فافیه‌ت نه‌بێت له خه‌رجی و داهاته‌كانی هه‌رێمدا.
ئه‌مڕۆ، (23/6/2020)، لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له تویتێكدا له ئه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نوسیویه‌تی: "یه‌كێتی ناچێته ژێر باری مووچه بڕین و هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یه‌كێك ده‌بێت له بژارده‌كانمان".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی نوسیوه: "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێككه‌وتن، شه‌فافییه‌تی نه‌بێت له خه‌رجی و داهات، یه‌كێتی ناچێته ژێر باری مووچه بڕین، هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یه‌كێك ده‌بێت له بژارده‌كانمان".
دووه‌مجاره تیمی یه‌كێتی و چه‌ند حزبێكی دیكه له حكومه‌تی هه‌رێمی كورستاندا به‌شداری كارایان هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا (ته‌نها بۆ یه‌ك مانگ)، به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تی و میدیا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانیان سه‌رقاڵی به‌لاڕێدابردنی بابه‌ته‌كه‌ن و پێچه‌وانه‌ی بڕیاری تیمی حزبه‌كه‌یان بابه‌ت و لێدوان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
رۆژی 21/6/2020 له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه به‌شێوه‌ی (ڤیدیۆ كۆنفرانس ئه‌نجامدرا) به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پله تایبه‌ته‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ په‌سه‌ندكرا، كه به‌پێی زانیارییه‌كانی زه‌مه‌ن، ده‌قی راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تدا نوسراوه، به‌ڵام میدیا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی ئه‌و حزبه سه‌رقاڵی تێوه‌گلاندنی حزبی دیكه و بێبه‌ریكردنی تیمه‌كه‌ی خۆیانن له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تدا.
به‌شێك له میدیاكانی یه‌كێتی له‌ژێر ناونیشانی "یه‌كێتی له بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناڕازییه"، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له بابه‌ته‌كه له سۆشیاڵ میدیادا به ئاقارێكی دیكه‌دا ببه‌ن و به‌شێكی دیكه‌ی له میدیا فه‌رمی و نافه‌رمیی و په‌یجه‌كانیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به ناونیشانی "رێكه‌وتنی پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا ده‌بێت"... هه‌وڵی به لاڕێدابردنی بابه‌ته‌كه ده‌به‌ن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دوای تەواو بوونی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەرچاوەیەکی تایبەتی حکومەتەوە دەست «زەمەن» کەوتووە، بڕیاردان لە کەمکردنەوەی مووچە بۆ ئەم مانگە، بەمیکانیزمی دەست بەرزکردنەوەو دەنگدان بووەو بە کۆی دەنگی هەموو وەزیرەکان بڕیاری لەسەر دراوە.
سەرچاوە تایبەتەکەی «زەمەن» وتی: تەنانەت راگەیەنراوەکەی کۆتایی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن تیمی قانونی یەکێتی کە دەوام دەکەن لە ئەنجومەنی وەزیران نوسراوە.