وەرزش

ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لەسەری ڕیاڵ مەدرید هاتە دەنگ

06:03 - 22/06/2020 201 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"
ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە ڕایگەیاند ئامانجیان بردنەوەى هەموو یارییەکانى لالیگایە و لەسەر یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ سۆسیدادیش دەڵێت هەموومان بینیمان دوێنێ چى ڕوویداوە و هەموو کەسێکیش ڕاى خۆى هەیە

کیکى سیتینى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە ڕایگەیاند لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا هەمان خاڵیان هەیە و هەردووکیان هیچ ڕێگەیەکیان نییە بۆ هەڵەکرد.
وتیشی "نازانم، لەوانەیە لالیگا لە دواین یاریدا یەکلاببێتەوە، هەشت یارى ماوە، گرنگترین ئامانجى یانەکەمان بردنەوەى هەموو یارییەکانە".
سەبارەت بە ئاستی ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڕیاڵ سۆسیدادیش وتی "دەمەوێت سەرنجم بخەمە سەر ئەوەى دەتوانم بیکەم ، کە ئەویش تۆپى پێیە، هەندێک شت هەیە ناتوانین جموجۆڵیان پێوە بکەین، هەموومان بینیمان دوێنێ چى ڕوویداوە و هەموو کەسێکیش ڕاى خۆى هەیە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement