پەرلەمانتارێکی گۆڕان: لەسەر پرسی ٢٧ملیار دۆلارەکە، بانگێشتی بەرپرسانی حکومەت دەکەین
08:38 - 26/05/2020
«زەمەن» هەولێر
پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکرد، کە لە رۆژانی داهاتوودا، بانگێشتی
بەرپرسانی باڵای حکومەت دەکەن، بۆ گفتوگۆی ئەو ٢٧ ملیار دۆلارەی کە وەک قەرز لەسەر
حکومەت بڵاوکراوەتەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ «زەمەن»، دابان محه‌مه‌د ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی
کوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌رباری لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌ت، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی 27 ملیار
دۆلار قه‌رزه‌كه، بانگهێشتی به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و
پرسه ده‌كه‌ین، بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نیا ئاشكراكردنی ژماره‌كان به‌س نین،
هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانی دوای ئاشكراكردنی گرنگ و پێویسته!.
دابان محەمەد ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد، کە «هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر پرسی نه‌وت
و داهاته‌كه‌ی، كه تا ئێستا ناشه‌فافه و له سێ به‌ش ته‌نیا به‌شێكی دیاره،
داهاتی ناوخۆ و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و 15 بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت
سه‌باره‌ت به داهات و خه‌رجی، پرسی سه‌دان هه‌زار بندیوار و دوو موچه و سێ موچه،
كه له بایۆمه‌تری و ده‌ره‌وه‌ی بایۆمه‌تریدان، به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ین».
باسیشی لەوە کرد، کە ماوەی 9 مانگ ده‌رفه‌تێكی باش دراوه به حكومه‌ت (نه‌رمیه‌كی
زۆر و پشویه‌كی درێژ) كاتی ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی
خه‌ڵك بن، له به‌دواداچون و چاودێری كردن و به‌رگری كردن له مافه‌كانی خه‌ڵك.