له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ ناكرێت
08:26 - 26/05/2020
"زه‌مه‌ن"
له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی
هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ ناكرێت، به‌ڵكو نمره‌ی كۆرسی یه‌كه‌م
بۆ خوێندكاران هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به دیجیتاڵ میدیای
"زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی
كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی بڕیاریداوه، له
زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ نه‌كرێت، به‌ڵكو
نمره‌ی كۆرسی یه‌كه‌م بۆ خوێندكاران ئه‌ژمار ده‌كرێت.
وتیشی، دوای كۆتایی هاتنی
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت، وه‌زیری خوێندنی باڵا بڕیاره‌كان
راده‌گه‌یه‌نێت.