ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 5 هه‌زار سكه و 7 هه‌یكه‌لی شوێنه‌واری
08:35 - 25/05/2020
"زه‌مه‌ن"
به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی
سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسایشی شارەزوور، دوو
تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە نزیکەی پێنج هەزار سکە و حه‌وت هه‌یكه‌لی شوێنه‌وارییان پێبووه.
هاشم حه‌مه عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی
سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی
شارەزوور، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە چوار هەزار و 786 سکە و حەوت هەیکەلی
شوێنەوارییان لە سلێمانییەوە بردووەتە هەڵەبجە، بەمەبەستی بردنیان بۆ ئێران و ساخکردنەوەیان
له‌و وڵاته‌دا.
وتیشی،
بەپێی ماددەی 63 لە یاسای شوێنەواری عێراق ئه‌و دوو كه‌سه دەستگیرکراون و دانیان
بە تاوانەکەدا ناوەو ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن، به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردنیان.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد، پێویسته لێكۆڵینه‌وه له دروستی و ساخته‌یی ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه
بكرێت، به‌ڵام گومان ده‌كرێت زۆرینه‌یان ساخته بێت.
ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو، به‌پێی یاسا، دوای دادگایی كردنی ئه‌و دوو كه‌سه، ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه‌ی
پێیان گیراوه راده‌ستی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كرێت.