3150 کوردستان

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌باره‌ی یه‌كێتیه‌وه‌ بڕیاریدا

12:16 - 24/05/2020

زه‌مه‌ن

"مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بڕیاریداوه‌ دوای جه‌ژن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان" ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وای وت.

كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی  به‌ كه‌ناڵی "ڕوداو" ی ڕاگەیاند، پێش جەژن مەكتەبی سیاسی پارتی كۆبووەوە و بڕیاری دا لەگەڵ یەكێتی كۆببێتەوە و یەكێتیش هەر بڕیاری داوە كۆبوونەوە بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو كە پارتی و یەكێتی دوای جەژن كۆدەبنەوە و وتیشی: “زۆر پێویستمان هەیە بەوەی پێكەوە دانیشین”.

كاكەمین نەجار ڕوونیشیكردەوە كە پارتی و یەكێتی پێویستە لەسەر چەندین پرسی وەك لامەركەزی، پێداوچوونەوە بە ڕێككەوتنی نێوانیان، پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا و نووسینەوەی دەستوور كۆببنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن