مامۆستایانی رانیه به‌مشێوه‌یه جه‌ژنیان كرد
10:05 - 24/05/2020
زه‌مه‌ن
ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و چالاكوانانی رانیه، وه‌ك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی موچه و خراپی ژیان و گوزه‌رانیان له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا گردبونه‌وه و ده‌ڵێن"بایكۆتی جه‌ژنیان كردوه".
یه‌كێك له‌و مامۆستایانه‌ی به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی كردبوو له‌سه‌ر كارتۆنێك ئه‌م دروشمه‌ی نوسیبوو" حكومه‌ت قه‌رزداره، گه‌ل هه‌موی هه‌ژاره؟!"
" گه‌لی هۆشیار، حوكمی ناكات سته‌مكار"، "29 ساڵ بۆ ئێوه، چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ رۆژی من" ئه‌مانه به‌شێكی تر بون له دروشمی ژماره‌یه‌كی تر له‌و خۆپیشانده‌رانه كه به‌رزیان كردبویه‌وه.