وەزارەتى ناوخۆ ٤ بڕیارى نوێى دەرکرد
05:39 - 23/05/2020
"زەمەن"
وهزارهتی ناوخۆى هەرێم له بارهی جێبهجێكردنی بڕیاری قهدهغهی
هاتوچۆ كه له بهیانی ژماره (35) بڕیاری لهسهردرابوو، ئهمڕۆ به بهیانی ژماره (36) چوار بڕیارى نویى دەرکرد.
لە بەیاننامەکەى وەزارەتى ناوخۆى هەرێمدا هاتوە:
یەكەم/ قەدەغەی تەواوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە سەعات 12ی شەوی 23/5/2020 جێبەجێ دەكرێت.
دووەم/ لە رۆژی 25/5/2020 رێگە دەدرێت بە:
1-جووتیاران بۆ كاری دروێنە بە دەراسە و گواستنەوەی بەرهەمی گەنم و جۆ بۆ سایلۆ و كۆگەكان.
2-كۆمپانیاكانی پێوەندیكردن بۆ چاككردنەوەی تۆڕەكان.
3-عەلوەكان دەكرێنەوە و رێگە بە فرۆشتنی سەوزە و میوە بە ئۆتۆمبێل لەناو گەڕەكەكان بە رەچاوكردنی رێوشوێنە تەندروستییەكان دەدرێت.
4-نانەواخانەكان رۆژانە لە سەعات 6ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ دەكرێنەوە و پێویستە دووری نێوان دوو كەس 1.5 مەتر كەمتر نەبێت لەكاتی نانكڕین.
سێیەم/ رێگە بە كارمەندانی دەزگەكانی راگەیاندن دەدرێت بۆ بەجێگەیاندنی كارەكانیان، بەمەرجێك پشتیگری ئەو رۆژەیان لە دەزگەكانیان پێبێت.
چوارەم/ ئەم بەیانە لە سەعات 12ی شەوی 23/5/2020 جێبەجێ دەبێت.