عێراق به‌فه‌رمی واده‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند
07:30 - 22/05/2020
"زه‌مه‌ن"
كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی
عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانه و رۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا،
كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی عێراقی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگ له عێراق نه‌بینراوه،
سبه‌ی شه‌ممه ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانه‌و رۆژی یه‌ك شه‌ممه، 24/5/2020، یه‌كه‌م
رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
هاوكات، میدیاكانی
سعودیه بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگ نه‌بینراوه، سبه‌ی ته‌واوكاری
مانگی ره‌مه‌زانه و رۆژی یه‌ك شه‌ممه 24/5/2020، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
حكومه‌تی قه‌ته‌ریش بڕیاریدا، سبه‌ی شه‌ممه، ته‌واوكاری
مانگی ره‌مه‌زانه و رۆژی یه‌ك شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌شاری سلێمانی كه
چوبوونه سه‌ر شاخی گله‌زه‌رده بۆ بینینی مانگ، به دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن"یان
راگه‌یاند، مانگیان نه‌بینیوه.