87 كه‌سی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون
06:46 - 22/05/2020
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 87 كه‌سی دیكه له‌عێراقدا
تووشی كۆرۆنا بوون و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه،
له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، بۆیان ده‌ركه‌وتووه 87
كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی شاری به‌غدان.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ماوه‌ی 24
كاژمێری رابردوودا، حه‌وت تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، كۆی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی له‌عێراقدا گه‌یشتوه‌ته، 3 هه‌زارو
694 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 2هه‌زار و 483 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، هه‌زارو 431 كه‌س
له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، 147 كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.