له هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆر توشی كۆرۆنا بوون
12:16 - 20/05/2020
زه‌مه‌ن
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم توشبونی حه‌وت كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری هه‌ولێر راگه‌یاند.
كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد كه حه‌وت كه‌سی دیكه له‌هه‌ولێر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.
ئاشكراشیكرد توشبوه‌كان دانیشتوی گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌یداوه، كۆمه‌ڵگای شاوێس، قه‌ته‌وه‌ی و بنه‌سڵاوه‌ن.
له‌شاری هه‌ولێر ته‌نها چوار كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان مابون پێش توشبونی ئه‌م حه‌وت كه‌سه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له سلێمانیش 32 كه‌سی دیكه توشی كۆرۆنا بون.
به‌وه‌ش سه‌رجه‌می ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 431 كه‌س، كه به‌مشێوه‌یه‌یه له‌نێوان پارێزگاكاندا:
هه‌ولێر .. 220 كه‌س توشبون و 208 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و كه‌سێك مردوه.
سلێمانی.. 170 كه‌س توشبون، 134 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و چوار كه‌س مردون
دهۆك.. 19كه‌س توشبون و سه‌رجه‌میان چاكبونه‌ته‌وه
هه‌ڵه‌بجه.. 22 كه‌س توشبون و سه‌رجه‌میان چاكبونه‌ته‌وه