وەزارەتى ئەوقافى هەرێم وادەى دیارییکردنى یەکەم رۆژى جەژن رادەگەیەنێت
04:29 - 18/05/2020
"زەمەن"
وەزارەتى ئەوقافى
هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەى رۆژى هەینى بڕیارى کۆتایی لەبارەى یەکەم رۆژى جەژنى
رەمەزانەوە دەدەن.
نەبەز ئیسماعیل
وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى
"زەمەن"ى راگەیاند، ئێوارەى رۆژى هەینى دواى رۆژوو شکاندن لیژنەى بینینى
مانگ لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێم چاودێرى بینینى مانگ دەکەن بۆ
ئەوەى بڕیار بدەن کە ئاخۆ رۆژى شەممە جەژنە یاخود تەواوکەرى مانگى رەمەزانە و رۆژى
یەکشممە دەبێتە یەکەم رۆژى جەژن.
ئاشکراشیکرد،
هاوکات مولهم بن محەمەد
هیندی ئەندامی یەكێتی عەرەبی زانستی فەلەكی و فەزایی سعودیە لە رۆژنامەى (البیان)
ى راگەیاندووە، ”بۆ ئەوەی مەرجەكانی بینینی هیلال فەراهەم بێت، پێویست هیلال بەر لە
خۆرئاوابوون دەربكەوێت، و ئاوابوونی مانگیش بكەوێتە دوای خۆرئاوابوون، ئەم وادانە
دەكرێت بەشێوەیەكی فەلەكی ئەژماربكرێن".
ئاماژەى بەوەشکردووە،
"بەپێی ئەژمارە فەلەكییەكانی ئێمەش، دەركەوتنی هیلالی جەژن لە كاتژمێر 8:39ی
ئێوارەی 22ی ئەم مانگەدا دەبێت، واتا دوای خۆرئاوابوون لە هەموو ناوچەكانی شانشینی
عەرەبی سعودیە”.
هەروەها ماڵپەڕی گۆگڵ بڵاویکردووەتەوە کە ڕۆژی
٢٣ی مانگ کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی ٢٤ی مانگ دەبێتە جەژن.