ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه
12:39 - 18/05/2020
زه‌مه‌ن
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی پرسی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئاسه‌واری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات.
له نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "زه‌مه‌ن" كه‌وتوه و واژۆی عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری له‌سه‌ر كراوه، تێیدا هاتوه كه سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆده‌بێته‌وه و تێیدا تاوتوێی پرسی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئاسه‌واری ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاسایشی خۆراك ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا هاتوه كه له‌دانیشتنه‌كه‌دا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی "ژینۆ محه‌مه‌د ئیسماعیل" ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.