وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه بڕیاریدا
11:46 - 18/05/2020
زه‌مه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "زه‌مه‌ن" ئاشكرایده‌كات، پێش جه‌ژن موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه دابه‌شده‌كرێت كه تاوه‌كو ئێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه و ناوییان له خشته‌ی موچه‌دا نه‌هاتوه.
ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ی تاوه‌كو ئێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه ئه‌مانه‌ن؛ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌زگای مین، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، خانه‌نشینی شارستانی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرایكرد سبه‌ینێ وه‌زاره‌ته‌كانی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی دابه‌شده‌كرێن.
پێشتریش وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌و موچه‌یه‌ی دابه‌شده‌كرێت موچه‌ی مانگی یه‌كی ساڵی 2020 ، به‌هۆی برینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غدا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت حكومه‌تی هه‌رێم دوای دوو مانگ موچه‌ی دابه‌شكرد.
حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه پێویستی به 881 ملیار دینار هه‌یه بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه پێشتر ئه‌و پاره‌یه‌ی له بودجه‌ی به‌غدا و پاره‌ی فرۆشی نه‌وت و جاهاتی ناوخۆ و پشتیوانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه دابین ده‌كرد.