تەندروستی

ئەو کەسانە کێن ناتوانن بەڕۆژوو ببن؟

05:33 - 10/05/2020 291 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

بەشێکی زۆرمان لە مانگی رەمەزاندا بەڕۆژوو دەبین،بەڵام هەندێ کات نەخۆشی رێگر دەبێت لەوەی ڕۆژوو بگرین، بەڵام چەند جۆڕێکی نەخۆشی هەیە نابێت کەسی توشبوو ڕۆژوو بگرێت دوای وەرگرتنی رێنمای پزیشکی.


کێن ئەوانەی بۆ تەندروستیان باش نییە بەڕۆژوو ببن:

١- ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی ژانه‌سه‌ریان هه‌یه‌:
که‌سانێک که‌ تووشی نه‌خۆشی ژانەسەر دەبن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌  ڕۆژانه‌ ده‌رمان به‌کار دەهێنن ئه‌وا ناتوانن ڕۆژوو بگرن.

٢- نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌:
زۆرێك له‌ حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره‌ واده‌كات مرۆڤ نه‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت چونكه‌ كاریگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سی نه‌خۆش ده‌بێت.

٣- ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی جگه‌ریان هه‌یه‌:
توشبوون به‌ نه‌خۆشی جگه‌ر وه‌ك هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر و دروستبوونی مۆم له‌سه‌ر جگه‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی‌ چه‌وری، ئه‌مانه‌ و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی‌ جگه‌ر پێویست ده‌كات نه‌خۆش به‌ڕۆژوو نه‌بێت چونكه‌ نه‌خواردنی ده‌رمان له‌ ماوه‌ی ڕۆژدا واده‌كات نه‌خۆش نه‌توانێت ده‌رمان وه‌ك پێویست به‌كاربهێنێت و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی بۆ دروست ده‌كات.

٤-شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌:
توشبووانی شێرپه‌نجه‌ و به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی‌ گه‌ده‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به‌ڕۆژوو ببن چونكه‌ به‌رگری جه‌سته‌یان لاواز بووه‌ و ڕۆژوو مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات.

له‌ هه‌موو دۆخێكدا پزیشكی پسپۆڕ ئه‌وه‌ دیاری ده‌كات نه‌خۆش ده‌توانێت به‌ڕۆژوو ببێت یان نا ئه‌ویش به‌گوێره‌ی‌ جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ و باری ته‌ندروستی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement