چۆنێتی دروستکردنی محەلەبی بە نۆتێلا
11:47 - 30/04/2020
"زەمەن"
محەلەبی بە نۆتێلاوە بەم شێوەیە ئامادەدەکرێت:-
کەرەستەکان:-
- سێ کوپ شیری تەڕ.
- نیو کوپ شەکر.
- سێ کەوچکی گەورە نیشاستە.
- سێ کەوچکی گەورە نۆتێلا.
- خامە.
چۆنێتی ئامادەکردنی:-
- شیرە تەڕەکە بخەرە ناو مەنجەڵێک و بیخەرە سەر ئاگر.
- دواتر شەکرەکەی تێبکە لەگەڵ نیشاستەکە و خامەکەشی تێبکە و تێکەڵ بەیەکیان بکە.
- پاشان نۆتێلاکە بکەرە ناو گیراوەی نیشاستە و شیرەکە تا خەست دەبێتەوەو ئنجا بیخەرە ناو قاپ.