سەلیم بەرەکات، بەرەکەتێکی ئێمە
05:54 - 05/04/2020
پهرهگرافێ له رۆمانی: سهبایانی سینجار ٢-٢
سارات هونه‌رمه‌ندێكی-نیگاركێشی كورده، ده كوخێكدا له رۆخی
ده‌ریاچه‌یه‌ك له سكۆگۆس-كه‌ناری ستۆكهۆڵم- به ته‌نێ ده‌ژی. بڕیاره نیگارێكی
سینجار، چیای پیرۆزی ئێزیدیان، بڕه‌نگێنێ، تا ژنانی ئێزیادیان كه به زه‌بری ده‌وڵه‌تی
خه‌لافه‌ت قاتوقڕكران، پیرۆز-ڕاگرێ، لێ له ده‌ستپێكی كاره‌كه‌یدا گیریكردوهو چی
تێده‌كۆشێ ده‌ستی قفڵه و ناكرێته‌وه. به‌یانیه‌ك كه به‌ره‌و فرۆشگایێ به‌ڕێوه‌یه
چاوی به ژنێكی لاو، كه له نێو دارستانێكی نزیكه‌وه به‌ڕێكه‌وتووه، جلوبه‌رگێكی
ناوازه‌ی له‌به‌ردایه، ده‌كه‌وێ.
كیژۆڵهكه رێك به ئاڕاسته‌ی خانووه‌كه‌ی من ده‌هات. ده
بێشێڵانی دارستانه‌وه وه‌ده‌ركه‌وت و به‌ره‌و خوار، به‌ره‌و كه‌نار هات. پاشان له
ده‌می ده‌روازه‌كه‌مان لایدا، تووله رێییهك دهیگایانده حه‌وشه‌كه‌مان.
ئه‌منیش گوڕم به ره‌وتی
خۆم دا. ده‌مێ گه‌یشتمه نێو باخه‌كه‌مان دیتم چۆن به هێواشی ده‌رگا ده‌كوتێ. ئه‌وجا
لای له‌من كرده‌وه، كه زانی ئه‌منیش به‌ڕێوه‌م، دوو هه‌نگاوێكیش له ده‌روازه‌كه‌مان
دووركه‌وته‌وه. خه‌نده‌یه‌كی هاتێ و به كوردی ده‌گه‌ڵ مندا په‌یڤا. سه‌دای كه‌مێ،
ئاوها ناسك و سرت بوو:
''ئه‌تۆ بۆ خۆت سه‌راتی، ها. ئه‌من ده‌نێو ئه‌و دره‌ختانه‌ی ڕا
چاوم به ئه‌نگۆ كه‌وت، لێ دڵنیانه‌بووم ئه‌نگۆ هه‌و بن''.
''چۆن ده‌كرێ كۆمه‌كت
بكه‌م؟'' ''گه‌ر بكرێ بزانم '' و ''چۆنیش نێوی من ده‌زانیت؟''
خانم وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌و رووی من، له‌و شوێنه‌ی
كه من وێستابووم، هات تا نیوه‌ی به‌رده‌بازی باخچه‌كه.
''ئه‌ز نێوم شههیكه-یه''،
ئه‌و گۆتی، لێ بۆ یه‌كدی ناسین ده‌ستی درێژ نه‌كرد.
''شههیكه؟'' پرسیم.
ده‌مێ ده‌زاری سه‌دای نێوی جوان هاته ده‌ر ناوازانه زرینگایه‌وه.
'' به‌ڵێ، شههیكه''،
دڵنیایكردمهوه.
'' ده‌یسا نێوكی
ئاوها، وه‌ك به‌ڵه‌د بیت، گوزارشت له چ ده‌كا؟
''ئه‌ز ئه‌وه‌ی
نازانم'' كیژۆڵهكه گۆتی. ''ئه‌وه نێوی نهێنیمه''.
''نێوی نهێنی؟''
''ئه‌رێ''
''جا ئه‌نگۆ چما به
نێوی ساخته‌وه خۆت به من ده‌ناسێنی'' ئه‌من پرسیم.
''ئه‌وها باشه''
''ئه‌نگۆ به ته‌مه‌ن
چه‌ند ساڵ ده‌بن؟'' ئه‌من ده خانمم پرسی، حهولێكیشم دا تا مه‌زه‌نه‌ی ته‌مه‌نی
بكه‌م و بزانم چه‌ند دانه-ساڵ روخساری ئه‌م خانمه نه‌وجه‌وانه رهنگبردوهی
شێلاوه.
''حه‌ڤده''
كه خه‌نی خه‌تی
وردیله ده پێستی گۆشه‌ی چاویدا ده‌ركه‌وتن، ده‌گه‌ل ته‌مه‌نی ڕا نه‌ده‌هاتنه‌وه.
له‌چكێكی به سه‌ریه‌وه گرێدابوو رووخساری، به دوو چاوی چكۆڵانه و لووتی رێك و
درێژكۆلهیهوه، زیاتر باریكتر و درێژ-تر ده‌هێنایه پێشچاو.
لاغر و گچكه دهبهردهم
مندا وێستابوو، وه‌كی دهناكاوڕا به نیازبێ ئه‌من فه‌رمووی وهژووركهوتنی لێبكه‌م.
جلوبه‌رگی – پاڵتۆیه‌كی ده قوماشێكی زبر كه تا قوله پای درێژ ببووه‌وه، دهژێریشیدا
ئهزیزیهكی تاریكی قاوه‌یی – كه به‌و گه‌وره بوون، هه‌ر وه‌كی ئه‌و نێوه عه‌جیبه‌ی
له خۆی نابوو، ده خۆیه‌وه پێچابوو.
'' پێت وایێ ئه‌نگۆ بۆ
خۆت زۆر نه‌وجه‌وان نیت تا نێوێكیی ئاوها نهێنیت هه‌بێ؟'' ئه‌من پرسیم.
چاوه سه‌وزه-زه‌رد
باوه‌كانی بۆ ده‌ریاچه هێمنه‌كه وه‌رگێڕا و له منی نه‌ڕوانی ده‌مێ وه‌ڵامیداوه:
''ئێمه كه
لێرۆكانێیین نێوی نهێنیمان پێ چاتره''
ئه‌منیش هه‌ر وه‌ك ئه‌و وێستام و ده ئاسۆم ده‌ڕوانی، هێڵێكی
چڕ‌وپڕ و رێك به رووكاری ئاوه‌كه‌وه لكابوو. پێده‌چوو ئێمه هه‌ردووكمان له‌وێڕا
رووابووینابا و له‌و تاپۆیانهمان بڕوانیبا كه ده‌نێو به‌له‌مه سهوڵدارهكانیاندا
به به‌رده‌ماندا راده‌برین.
''جا باشه ئێوه كێن؟''
قه‌یرێ خانمی منداڵكار بێده‌نگبوو، هیچی نه‌گۆت، ئیدی منیش گه‌ڕامه‌وه
سه‌ر پرسیاره‌كانی پێشوو ترم: ''باشه چۆن ده‌كرێ ئه‌من كۆمه‌كتان بكه‌م؟ چۆنیش ده‌زانیت
كه من چۆن نێوێكم هه‌یه؟''
''ئه‌تۆ سه‌رات-ـی''،
ئه‌و گۆتی، ئه‌منیش بۆ خۆم جوانحاڵی نه‌بووم به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی گۆت تا خۆی قایلبكا
كه من كێم، یان پرسیاری ده‌كرد.
''ئه‌ز شههیكه-م''،
ئیدامه‌ی دا.
''ئۆكه‌ی شههیكه. ئه‌وانه
چ كاره‌ن كه ئه‌نگۆ لێیان ده‌ترسێن تا ناچاركرابیت نێوێكی نهێنی له خۆت بنێیت
؟'' پرسیم.'' یان ته‌نێ كه‌یفت به‌وه دێ نازنێویكی هونه‌ریت هه‌بێ له جیاتی نێوی
راسته‌قینه‌ی خۆت؟''
'' ئه‌ز ناترسم. ئه‌ز
مردوم''، گۆتی.
زیاتر به گاڵته‌جاڕیه‌وه
ئه‌وه‌ی گۆت وه‌ك له‌وه‌ی بۆ شۆخی بێ. ئه‌منیش، له جێی وه‌ڵام، بۆڵهبۆڵێكم لێوه‌هات،
ئه‌وجا نازانم بۆ ئه‌وه بوو تا كه‌مێ خۆم رهگهڵی بسازێنم یانه كۆتایی به‌م
گفتوگۆ بێ-ناموراده بێنم، پاشان به خێرایی چه‌ند وشه‌یه‌كم دا به‌یه‌كدا:
'' جا باشه چ پێویست
ده‌كا ئه‌نگۆ نێوكی هه‌ڵبه‌ستراو-و ساخته‌ت هه‌بێ گه‌ر ئه‌تۆ مردبێتیت ؟''
''ئاوها باشتره.''
''ئه‌رێ ئه‌وه ستاندارد-وه‌ڵامی ئه‌نگۆیه
بۆ گشت پرسیارێ؟'' ئیدی خه‌ریك ده‌بوو له‌و گفتوگۆیه‌ی بێزار ده‌بووم. ''هه‌رچۆنێك
بێ قه‌یدی نییه، ئێستێ ئه‌نگۆ چی له من ده‌خوازن؟''
''ئه‌ز لێره‌م''، ئه‌وه‌ی
گۆت و له خۆ-رازیانه هاته پێشچاو، وه‌كی ئه‌من چاوهڕێمكردبێ تا له سات و وه‌ختێكی
ئاوهادا و، ده به‌یانیه‌كی به تاریكه هه‌ور گیراودا، به دیداریبگهم.
''ئه‌نگۆ لێروكانێن، ئێ
باشه. ئه‌وه‌تا ده‌تبینم''، گۆتم. ''بۆ من، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره، روو به روو،
ئاوها قسان ده‌گه‌ڵ كه‌سێكی مردودا بكه‌م.''
شههیكه بزه‌یه‌كی
هاتێ، وه‌لێ پێنه‌ده‌چوو ئه‌وه‌ی من گۆتبێتم ئه‌و كه‌یفی پێبێ. دیسانه‌وه
روخساری وه‌رگێڕا، به‌ره‌و ئاوه لێڵهكه:
''ئا ئه‌وه ده‌ریاچه‌ی
لالشه.''
''ئه‌نگۆ چتان گۆت'؟''
به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسیم.
''ده‌ریاچه‌ی لالش''،
كچۆڵه‌كه دووباره‌یكرده‌وه. چه‌ند كهزیهكی لوول ده قژی خورمایی ده‌ژێر له‌چكه‌كه‌یه‌وه
به‌ده‌ركه‌وتن.
(.......)
''لالیش؟!''
''دۆڵێكی پیرۆز ده‌كرێ جه‌سته‌ی ده‌ریاچه‌یه‌كی وه‌كی ئا ئه‌م
ده‌ریاچه‌یه بكاته مه‌نزڵی خۆی''، شههیكه گۆتی.
مهزههبگهلێ هه‌ن
بڕوایان به زیندوبوونه‌وه‌ی رۆح هه‌یه. رۆحی مردوان بچنه جه‌سته‌ی بهنیائادهمی
دیكه‌ی زیندوه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌شێ خۆیان بنێنه نێو گیانی گیانداران رۆحلهبهرانی
دیشه‌وه. شههیكه كه‌مێ زیاتر ئه‌و باسه‌ی واڵاكردهوه: تا شوێن و جێگه‌ش ده‌كرێ
ده مه‌كان و جای تردا رۆحیان به‌به‌ردابێته‌وه و خۆیان ده‌به‌رگی ئه‌واندا
بنوێنن.''
شههیكه دهبهردهم مندا وێستابوو، ئه‌من له رێی ئه‌و وشانه‌وه
كه ده‌یگۆت ده‌مزانی چی وه‌بیری ئه‌ودا و، ده‌چاوی ڕا ده‌مبینی، دێت و ده‌چێ: چۆن
خه‌ڵكانی سه‌ر زه‌مین ئه‌و زانیاریانه‌ی به ده‌ستیان هێنابوو له رێیی ئیمان و
بڕوایانه‌وه ده‌ریان بڕیبوو، چۆن ئامدهگی نا-وجودیان وه‌ها به یه‌كه‌وه به‌ستبۆوه
تا ده‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی وجودا بگونجێ. وێنه و نیگارێ كه پێش خالق هاتبێتنه گۆڕێ،
توانیویانه هه‌ر یه‌كه جێگه و رێگه‌ی خۆی دوای خالق ببینێته‌وه، وجودی ده‌ره‌وه‌ش
به هه‌مان شێوه به گشت پهلوپۆیهوه، به هه‌موو راهێڵیهوه، ته‌نانه‌ت مه‌قام
و ته‌ختی پیرۆزیش كه ئینسان پێیگه‌یشتبوو له رێگای لێكدانه‌وه‌و رۆماڵیكردن و
ئینجا پیرۆزگه‌رایی به‌خشین به گشت رۆحله‌به‌ر و شتێ به پێی پله و پایه. ئیدی
ئێستێ دۆڵی لالیش بۆته به ده‌ریاچه‌ی ئۆدن، ئه‌و بان-خوداوه‌نده دڕنده‌یه ده‌ریاچه‌ی
ئۆدێن.
''بێگومان''، ئه‌من
گۆتم. ''ئه‌تۆ نێوێكی درۆزنهت بۆ خۆت
دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌وجا پێشنیار ده‌كه‌یت تا ده‌ریاچه‌ی-ئۆدنیش نێوكی نهێنی بۆ
بدۆزرێته‌وه. ئێ باشه، دوای ئه‌و؟''
''ئه‌ز له خۆمه‌وه نێوێكم بۆ ئه‌و ده‌ریاچه‌یه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
ئێره ئیدی ده ئێستێوه دۆڵی لالیشه''.
ئه‌من رووم وه‌رگێڕا به‌ره‌و
بێشێڵانی دارستانه‌كه، كه ده‌با ئه‌م به‌یانییه لێوه‌ی بڕۆیشتمابا تا بگهیشتمابا
سه‌نته‌ری فرۆشگا‌كان. ''نێوی من زیاتر ساختانه ده‌زرینگێته‌وه، شههیكه، وه‌ك
له نێوی ئه‌نگۆ''، هه‌ناسه‌یه‌كم هه‌ڵكێشا و چاوم ده چاوانی بڕی. ''هه‌ندێ
كاروبارم هه‌ن ده‌بێ رایانپهڕێنم.'' به ده‌ستی چه‌پم هێمایهكم بۆ دوور، به‌ره‌و
دره‌خته‌كان كرد، تا ئه‌وده‌مه‌ی جگه‌ره كوژاوهكهم ده ده‌ستێ ڕا مابوو تا
نیشانیبده‌م كه چیدی ئیدی گفتوگۆی ئێمه ناگوزه‌رێ، ته‌واو. ''ئه‌ز پرسیارم
لێتكردیت چۆن ده‌كرێ كۆمهكهتان بكه‌م وه‌لێ ئه‌نگۆ نایه‌نه وه‌ڵام. بمبه‌خشه.
ئیدی ده‌بێ بڕۆم.''
''به نیاز نیت
نیگارێكی من بكێشیت؟'' دهناكاو ڕا گۆتی.
''ئه‌نگۆ باسی چ ده‌كه‌ن؟''
''تا ئێستا ده‌ستت به
تابلۆكهت نه‌كردوه؟''
''كام تابلۆ؟''، ئه‌من
پرسیارمكرد.
''سهبایانی سینجار''،
شههیكه گۆتی.
ئه‌رێ ئه‌من ئه‌م كیژۆڵهیهم
به هه‌وای خه‌یاڵێ بۆخۆم نیگاراندبوو، یانه كتومت ته‌نێ ده‌ستكردی فه‌نتازیای
خۆم بوو وا له به‌رگی تاپۆیهكدا خۆی وێنادهكا؟
''ئه‌نگۆ كێن؟''
دووباره وه‌ك پێشتر به سه‌رسامیه‌وه پرسیم.
''شههیكه''، ئه‌و
گۆتی. سه‌دای كه‌مێ كپبوو.
''ئه‌من ده‌ستم به هیچ
نیگارێكی سینجار نه‌كردوه.'' بێده‌نگ وێستام و له‌وم ده‌ڕوانی، سه‌رنجی ئه‌و
ئارمییه سه‌یره‌ی نێو چاوانیم ده‌دا. '' چۆن مهزهنهتكرد ئه‌من به نیازام
نیگارێكی چیا-سینجارێ بنه‌خشێنم؟''
''ئه‌ز مه‌زه‌نه ناكه‌م.
ئه‌ز ده‌گه‌ڵ تابلۆكهدام''، به هێمنیه‌وه ئاوهای گۆت.
''ئه‌من هیچ شتێكم نه-نیگاراندووه.
چلۆن ده‌كرێ ئه‌نگۆ به‌شێ بن ده تابلۆیه‌ك كه من هه‌نووكه نهم-نه‌خشاندوه؟''
''ئه‌ز پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نگۆ
ده‌ستبه‌كار بن به‌شێ بووم له تابلۆكه''، خانم گۆتی. ''ئه‌ز یه‌كێكم له سهبایهكانی
سینجارێ.''
نووسینی: سەلیم بەرەکات
وه‌رگێڕانی: گۆران مه‌ریوانی
هیندستان- بەهاری 2020