ئینتەرنێت لە هەرێم و عێراق دەکرێت بە خۆڕایی؟
01:21 - 12/03/2020
"زەمەن"
وەزارەتی پەروەردەی عێراق داوا دەکات تا
تێپەڕاندنی کۆرۆنا، ئینتەرنێت بکرێتە خۆڕایی و حکومەتی هەرێمیش داوای بەهێزکردنی
دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق
رایگەیاندووە، سوها ئەلعەلی، وەزیری پەروەردە داوای لە وەزارەتی پەیوەندییەکان
کردووە ئینتەرنێت بەهێز بکەن و ئەگەر بکرێ لەو ماوەیەدا بکرێتە خۆڕایی.
سوها ئەلعەلی ڕاشیگەیاندووە دەستیان
بە هەڵمەتێک کردووە بۆ ئەوەی وانەکان بە شێوەی ئۆنلاین بە خوێندکاران بڵێنەوە.
پێشتریش وەزارەتی گواستنەوەی
گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند "وەزارەتمان هەستا بە ئاراستە کردنی نوسراوێک بۆ
گشت کۆمپانیاکانی دابینکردن و دابەش کردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنیت لە سەرتاسەری
کوردستان تاکو بە زووترین کات هەر کۆمپانیایەک لە لای خۆیەوە دەستپێشخەریەک پێشکەش
بکات بە وەزارەتمان دەربارەی هەرزان کردنی نرخەکان و خێرا کردنی خزمەتگوزاری
ئینتەرنیت لە پێناو خزمەت کردنی هاووڵاتیانی سەربەرزی کوردستان".