ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى یەکەم راگەیەنراوى بڵاوکردەوە
02:24 - 14/01/2020
"زەمەن"
ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى یەکەم
راگەیەنراوى بڵاوکردەوە و ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆیانى ئاشکرا کرد کە تیایدا چەند بڕیارێک دەرکراون.
لە راگەیەنراوەکەى
ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردراوە بە "دانانى لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ,به‌پێى بڕیار و
راسپارده‌كانى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى چواره‌مى
یه‌كێتى".
ئاماژەى بەوەشکراوە، "بڕیاردراوە
ته‌واوى دامه‌زراوه و ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌رده‌وام بن له
كارى ئاسایى رۆژانه‌ى خۆیان تا ئه‌وكاته‌ى په‌یكه‌رى تازه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى
كوردستان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتی یه‌وه رێك ده‌خرێته‌وه" .
هاوکات بڕیاردرا یه‌كه‌م
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌كراوه‌یى بهێلدرێته‌وه تا په‌سند
كردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ.
راگه‌یه‌نراوى كۆتایى یه‌كه‌م
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان
ئه‌مڕۆ رۆژى سێ شه‌ممه رێكه‌وتى 14/1/2020 ، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى
گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له شارى سلێمانى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى دواى
كۆنگره‌ى چواره‌م ئه‌نجامدا, كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڤال مسته‌فا چاوڕه‌ش
وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه ساتێك وه‌ستان بوو بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى
رێگاى رزگارى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ,هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه سلاوى
نارد بۆ گیانى رابه‌رى گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان جه‌نابى مام جه‌لال.هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه
گفتوگۆى تێر و ته‌سه‌لى كرد له‌باره‌ى ته‌واوكردنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌م كه
به ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى راسپاردووه .له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند
بڕیارێكى دا بۆ رایى كردنى كاره‌كانى:
1_ دانانى لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ
,به‌پێى بڕیار و راسپارده‌كانى ئه‌ندامانى
كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى .
2_ بڕیاردرا ته‌واوى دامه‌زراوه و ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى
كوردستان به‌رده‌وام بن له كارى ئاسایى رۆژانه‌ى خۆیان تا ئه‌وكاته‌ى په‌یكه‌رى
تازه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتی یه‌وه
رێك ده‌خرێته‌وه .
3_ بڕیاردرا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى
ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌كراوه‌یى بهێلدرێته‌وه تا په‌سند كردنى په‌یڕه‌وى
ناوخۆ .