671 عیراق

ئەیاد عەلاوی: لە نوسینگەی عادل عەبدولمەهدییەوە فەرمانی کوشتنی خۆپیشاندەران دەرچووە

12:18 - 13/01/2020

"زەمەن" 

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق ئاشکرایدەکات، فەرمانی کوشتنی خۆپیشاندەران لە نوسینگەی عادل عەبدولمەهدییەوە دەرچووە.

ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی دیجلە رایگەیاند "پەیوەندی تەلەفۆنیم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر ئەنجامداوەو پێم وتوە کە لەلایەن نوسینگەکەیەوە فەرمانی کوشتنی خۆپیشاندەران دەرچووە، لەوەڵامیشدا عادل عەبدول مەهدی وتویەتی کێ ئەو فەرمانانەی دەرکردوە"

ئەیاد عەلاوی لە درێژەی وتەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو" بە عادل عەبدولمەهدیم وتوە لەدانیشتنێکی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆک کۆماردا ئاشکرایدەکات کە ئەو بەرە کێبوە کە ئەو فەرمانەی دەرکردەوە، بەڵام بەهۆی چەند ناکۆکییەکی نێوان عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، دانیشتنەکە ئەنجامنەدراوە"

لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوەوە خۆپیشاندان لە بەغداد و چەند پارێزگایەکەی دیکەی عێراق دەستیپێکرد و تێیدا خۆپیشاندەران داوای هەلی کار و خزمەتگوزارییەکان و مافەکانیان کرد، کە تێیدا کوژراو و برینداری زۆری لێکەوتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن