وێنە... نهێنی حەزی قاسم سولەیمانی بۆ ئەنگوستیلە و شێعر
08:28 - 03/01/2020
"زەمەن"
لەسەرەتای دەرکەوتنی قاسم سولەیمانی لەدوای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی
١٩٧٩ دا ئەنگوستیلە و شێعر دووشت بوون هە هەمیشە قاسم سولەیمانی خۆشەویستی بۆی
هەبوو و بەردەوام لەگەڵیدا دەژیا.
لەسەرەتای گەنجێتییەوە ئەنگوستیلە لە پەنجەکانی قاسم سولەیمانی دەردەکەوت
تا کۆتاییەکانی ژیانی هەمان ئەنگوستیلە بووە جێگای سەرنجی میدیاکان و ناسینەوەی
تەرمی قاسم سولەیمانی.
بەپێی زانیاری میدیاکانی ئێران سولەیمانی لەبەرەکانی جەنگ هەمیشە شێعری
دەخوێندەوە و بەشێک لە هاورێکانی نایشارنەوە کە خوێندنەوەی زیادی شێعر بووەتە هۆی
ئەوەی قاسم سولەیمانی لە وتارەکانیدا بە ڕونی قسەبکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی گەنجان، قاسم سولەیمانی لەکاتی بیستنی شێعرێکدا کە
گەنجێک لەبەردەمی ئەودا دەیخوێنێتەوە سولەیمانی ئەنگوستیلەکەی پێدەبەخشێت.
لەدوای بۆردوومانەکەی سوپای ئەمریکا و دۆزینەوەی ئەو شتانەی کە لەگەڵ خۆیدا
هەڵیگرتبوو، کتێبێکی شێعری دۆزرایەوە کە "گوڵچینی ئەحمەدی"بووو دواجار ئەنگوستیلەکەی دەستیشی بووە هۆکاری
ڕاگەیاندنی مەرگی سولەیمانی.
