کاردانەوەی ڕوسیا لەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی
05:43 - 03/01/2020
"زەمەن"
وەزارەتی
دەرەوەی ڕوسیا لەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی لێدوانیدا و رایگەیاند، ئەو هەنگاوە
تاکلایەنەی ئەمریکا دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی زیاتری ناوچەکە.
وەزارەتی
دەرەوەی ڕوسیا، لە کاردانەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا ڕایگەیاند "سەرەخۆشی
لە خەڵکی ئێران دەکەین بۆ لەدەستدانی یەکێک لە سەرکردەکانیان، تەکیدیش دەکەینەوە
کە کوشتنی قاسم سولەیمانی ئاڵۆزی زیاتر دەدات بەناوچەکە".
بەرەبەیانی
ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا بۆردوومانی ئۆتۆمبیلەکەی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیسی
کرد و ئەو دوو سەرکردە شیعە و ١٠ کەسی دیکە کوژران، ڕووداوەکە کاردانەوەی وڵاتانی
جیهانی لێکەوتەوە و ئێرانیش تا ئیستا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات.